خواردنەوەی قاوە بە سێیەم خواردنەوە دێت لە جیهاندا کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ڕۆژانە دەیخۆنەوە، چەندی جۆری جیاوازی هەیە لەگەڵ چەند پێکهاتەیەکی دیکە تێکەڵ دەکرێت وەک شیر و شیری خەست و شیرینکەر و ئایسکرێم، بەڵام لە بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی نیویۆرک تایمز باس لە چەند کاریگەرییەکی نەرێنی قاوەی ڕەش دەکات لە وانەش:
کۆئەندامی هەرس:
خواردنەوەی قاوەی ڕەش و تاڵ زیان بە کۆئەندامی هەرس و گەدە دەگەیەنێت ئەمەش بەهۆی ئەوەی تامی تاڵی قاوەکە دەبێتە هۆی تێکدانی دیواری گەدە، هەروەها خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار و خاوبوونەوەی هەرس کردنی خۆراک.
تێکدانی کاتی خەو
قاوەی ڕەش بڕێکی زۆر لە کافایینی تێدایە ئەمەش دەبێتە هۆی تێکدانی کاتی خەو، ئارەقکردنەوەی زۆر لە خەودا و هەروەها خەوی پچڕ پچڕ
وشکبوونەوەی جەستە
قاوەی ڕەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە ئەمەش بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی میزکردنی بەردەوام و هەندێک جاریش سکچوون، باشتر وایە لە کاتی خواردنەوەی قاوەدا بڕێکی زۆر لە ئاویش بخورێتەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕێژەی ئەو ئاوەی کە لە جەستەدا لە ڕێگەی میز و ئارەقکردنەوە دەردەچێت.
پووکانەوەی ئێسک
خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە قاوەی ڕەش دەبێت هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی کالیسێۆم لە لەشدا، کە کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر تەندروستی ئێسک، بە جۆرێک دەبێتە هۆی پووکانەوەی ئێسک و لاوازیان، بە تایبەت لە خانماندا