میدیاکانی فەرەنسا: بەهۆی گەرماوە لە 24 سەعاتی رابردودا زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە

کوردساتکوردسات
21:00:00 2026/06/2721:00:00 2026/06/27

میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردوەتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە گەرما بەهێز و توندەی رووی لە وڵاتەکە کردووە، لە ماوەی تەنها 24 سەعاتی رابردوو، 109 کەس گیانیان لەدەستداوە و ئەم بەرزبوونەوە بێ پێشینەی پلەکانی گەرما رەوشی نائاسایی لە چەند شارێکی وڵاتەکە دروست کردووە.

بەپێی راپۆرتە میدیاییەکان، بەرزبوونەوەی لەرادەبەدەری پلەکانی گەرما هۆکاری سەرەکی زیادبوونی کتوپڕی رێژەی گیانلەدەستدان بووە لە 24 سەعاتی رابردوودا.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دامەزراوە تەندروستی و خزمەتگوزارییەکانی ئەو وڵاتە لە ئامادەباشیدان بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەرهاوێشتە مەترسیدارەکانی ئەم شەپۆلە گەرمایە.

ئاماژەبەوەشکراوە، سەرەڕای ئەوەی لێپرسراوانی فەرەنسا بەردەوامن لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و بەپەلە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گەرماکە، بەڵامهۆشداری توندیان ئاڕاستەی هاووڵاتیان کردووە.

بەتایبەتی داوا لە بەساڵاچوان، منداڵان و ئەو کەسانە دەکەن، کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و زیاتر لەبەردەم مەترسییەکەدان، رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن و لەو کاتانەی پلەکانی گەرما دەچنە بەرزترین، لەماڵ بمێننەوە و نەچنە دەرەوە.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار