ماددەی "میلانین" لە جەستەدا بەرپرسیارە لە دیاریکردن رەنگی قژ؛ بڕی ماددەکە لە رەگی مووەخانەکاندا بڕیار لە رەنگی قژ دەدات، بەڵام لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا رەگی مووەخانەکان بڕێکی کەمتر لە میلانین بەرهەمدەهێنن و سەرەنجام کەمبوونەوەی میلانین هەنگاو بە هەنگاو دەبێتەهۆی سپیبوونی قژ.
هاوکات هەندێک جار لە گەنجانیشدا سپیبوونی قژ دێتەئاراوە. لەم بارودۆخەدا، بەدەر لە بۆماوەیی، جگەرەکێشان و گوشاری دەروونی دوو کارتێکەری دیکەی نەرێنین لە پرۆسەی سپیبوونی پێشوەختەی قژدا؛ ئەم فاکتەرانە دەبنەهۆی دروستبوونی گۆڕانکاریی کیمیایی و لە ئەنجامیشدا تێکشکاندن و لاوازکردنی خانەکانی بەرپرسیار لە بەرهەمهێنانی میلانین.کەمیی ڤیتامین B12 بە هەمان شێوە دەکرێت ببێتەهۆی تێکچوونی پرۆسەی بەرهەمهێنانی میلانین لە رەگی مووەخانەکاندا و سپیبوونی پێشوەختەی قژ.
هۆکارێکی سپیبوونی پێشوەختەی قژ ئاشکرا دەکرێت


پەیمانگای تەندروستیی نیشتمانیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بەدەر لە هۆکاری بۆماوەیی، کەمیی ڤیتامین B12، جگەرەکێشان و گوشاری دەروونی سێ هۆکاری دیکەی سپیبوونی قژن لە گەنجاندا.