زۆرجار دوای نانخواردنی ئێوارە هەست بە تەمبەڵی دەکەین و حەز بە دانیشتن دەکەین، بەڵام توێژینەوە تەندروستییەکان دەریدەخەن کە پیاسەیەکی کورت دەتوانێت ژیانتان بپارێزێت.
شارەزایانی بواری پزیشکی سەلماندوویانە کە ئەنجامدانی تەنها (15خولەک) پیاسەکردن ڕاستەوخۆ دوای ژەمی ئێوارە، یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن.
کاتێک پیاسە دەکەیت، ماسولکەکانت ئەو شەکرە بەکاردەهێنن کە تازە چووەتە خوێنەوە، ئەمەش ڕێگری دەکات لەو بەرزبوونەوە خێرایەی شەکر کە دەبێتە هۆی نەخۆشیی شەکرە جۆری دوو.
سوودەکانی تری ئەم پیاسە کورتە:
خێراکردنی پرۆسەی هەرسکردن و نەهێشتنی ئاوسانی سک.
کەمکردنەوەی فشاری خوێن.
ئامادەکردنی جەستە بۆ خەوێکی زۆر ئارامتر.
لەبری دانیشتن بەدیار شاشەکانەوە، با ئەمشەو ١٥ خولەک بەپێ بڕۆین!



