بەگوێرەی بڵاوکراوەکەی ماڵپەری نیویورک تایمز کە توێژینەوەکەی تێدا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوەش کراوە لێکۆڵینەوەکان لە ئێستادا لەسەر ئاژەڵی تاقیگە ئەزموون کراوە، کە لە ئەنجامدا دەرکەوتووە ئەو مشکانەی کە لە ڕێگەی دەرمانەوە خەوتوون ماددە ژەهراوییەکان لە مێشکیاندا ٣٠٪ زیاتر کەڵەکە بووە بەراورد بە وانەی کە بە شێوەیەکی سروشتی خەوتوون.
ئەمەش لە کاتێکدا بەردەوام ڕێژەی بەکارهێنانی حەبی خەو لە جیهاندا بەرەو زیادبوون دەچێت، بەڵام پسپۆڕان ئامۆژگاری وەرزشکردن و یۆگا و دەکەن بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بە ئاسانتر و بە شێوەیەکی سروشتی خەویان لێ بکەوێت وەک لەوەی دەرمان بەکارهێن کە کاریگەری لاوەکی درێژخایەنی لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیە.
حەبی خەو دەبێتە هۆی تووشبوون بە ئەلزهایمەر
کوردسات
21:00:00 2025/01/08
لە ئەنجامی توێژینەوەیەک دەرکەوتووە کە حەبی خەو دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە (ئەلزەهیمەر) ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەم دەرمانە ڕێگری دەکات کە مێشک لە کاتی خەودا لە ماددە ژەهراوی پاک ببێتەوە.