دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو خۆپێشاندانانەی روویان لە فەڕەنسا کردووە پەیوەندییان بە قەیرانی قوتابخانەکانەوە نییە، بەڵکو دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی کە بە "کۆچبەریی بەکۆمەڵی لەکۆنتڕۆڵدەرچوو" وەسفی کرد، و بزووتنەوەکەشی بە ئیسلامەوە بەستەوە.
ترەمپ وتیشی: بابەتی سەرەکی پەیوەندیی بە ئیسلام و ئارەزووی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی وڵاتێکەوە هەیە کە رۆژێک لە رۆژان مەزن بووە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان کە لە 17ی ئەیلوولی رابردووەوە فەڕەنسا شەپۆلێک لە خۆپێشاندانی قوتابیانی بەخۆوە بینیوە، کە لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە شارۆچکەی "کری تای" لەسەر کەمیی میلاکی فەرمانبەران دەستی پێکرد و دواتر پەرەی سەند بۆ ناوچە جیاوازەکانی تری وڵاتەکە.
بەڕێوەبەری نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی شاری سلێمانی کۆبووەوە بە مەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە 6ـی 10ـی 2026، کۆبوونەوەیەک بە سەرپەشتی عەتا محەمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری پارێزگاری سلێمانی و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان راپەڕین و سەرۆکی شارەوانییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و رانیە و کەلار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی شارەوانییەکان و ئاوەدانکردنەوە و رێگەوبان و بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاودێری سلێمانی و گەرمیان بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی ئامادەکاریی بوو بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ و رووبەڕووبوونەوەی ئەگەرەکانی دروستبوونی لافاو، هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دابینکردنی بودجە و پێداویستی بەڕێوەبەرایەتییەکان کرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی لافاو و پاککردنەوەی ئاوەڕۆکان و لابردنی زیادەڕۆییەکانی بەردەم رێڕەوەکانی ئاو.
نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، "وەزیری دارایی عیراق بڕیاریداوە 63 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری هەرێمی کوردستان بکرێنە هەمیشەیی".
عەلی رەئوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە هەژماری رەسمی خۆی لە فەیسبوک رایگەیاندووە: وەزیری دارایی عیراق بڕیاریدا بە دامەزراندنی 63 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەستی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2027 و لە گرێبەستەوە بکرێن هەمیشەیی.
دوای هێرشێکی چەکدارانی داعش لە شەوی رابردوودا بۆ سەر خاڵێکی چاودێریی فەوجی سێی لیوای نۆ لە نزیک گوندی "ئەلبوغالیە" کە بووە هۆی شەهیدبوونی کارمەندێکی پۆلیسی فیدراڵی، هێزە ئەمنییەکان و فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵیی عیراق زنجیرەیەک رێکاری ئەمنیی نوێیان لە قەزای حەویجە و گوندەکانی سەربە پارێزگای کەرکوک راگەیاند.
بڕیار دراوە لە کاتژمێر شەشی ئێوارەوە تا شەشی بەیانی قەدەغەی تەواوەتیی هاتووچۆ بەتایبەت بۆ ماتۆڕسکیلەکان (بە ماتۆڕسکیلی باریەشەوە) بگرێتەوە، بە جۆرێک هەر ماتۆڕسکیلێک سەرپێچی بڕیارەکە بکات دەستبەجێ دەستبەسەر دەکرێت و رێگەدان بە هاتووچۆشیان تەنها لە حاڵەتی زۆر پێویست و بە رەزامەندیی رەسمی دەبێت.
هەروەها جەخت کراوەتەوە کە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکانیش لە ماوەی دیاریکراودا رووبەڕووی پشکنینی ورد دەبێتەوە لە رێگەی بازگە رەسمی و کاتییەکانەوە.
هێزە ئەمنییەکان داوایان لە سەرجەم دانیشتووانی حەویجە و ناوچەکانی دەوروبەری کردووە پابەندی تەواوی رێنماییەکان بن بۆ پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) راستیی ئەو راپۆرتانەی رەتکردەوە کە باسیان لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی هێزی دەریایی ئەمریکا دەکرد لە دەریای سووردا.
سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: کەناڵە رەسمییەکانی راگەیاندنی ئێران راپۆرتی ناڕاست بڵاودەکەنەوە و ئیدعا دەکەن کە هەلیکۆپتەرێکی جۆری MH-60Rی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریکا لە دەریای سوور کەوتووەتە خوارەوە، ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو بارودۆخی فریاگوزاری راگەیاندبوو.
سێنتکۆم راپۆرتەکانی سەر کەوتنەخوارەوەی هۆلیکۆپتەرەکەی بە ناڕاست وەسف کرد و زیادی کرد: سەرجەم فڕۆکە و کارمەندە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەندروستن و لە شوێنەکانی خۆیان جێگیرن.
شەوی دوێنێ دووشەممە، سیستەمەکانی بەدواداچوونی گەشتە ئاسمانییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە بارودۆخێکی فریاگوزارییان لەسەر ئاوەکانی دەریای سوور تۆمارکردووە، بەوپێیەی هەلیکۆپتەرێکی هێزی دەریایی ئەمریکا کۆدی فریاگوزاری بڵاوکردبووەوە پێش ئەوەی لە شاشەی رادارەکان لە بەرانبەرکەناراوەکانی شارۆچکەی یەنبەعی سعودییەوە ون بێت.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە سەرۆک و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەرانی وەزارەتەکانی دارایی سامانە سروشتییەکان و پێشمەرگە پێکهاتووە سەردانی بەغداد بکات.
ئامانجی سەردانەکە کۆبوونەوەیە لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پابەندییە دارایی و نەوتییەکان و دەستەبەرکردنی شایستەکانی هەرێم لە بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2027.
لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی پابەندییەکان ئامادەیی هەرێم بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی ئەرکە دارایی و نەوتییەکانی تا هیچ بیانوویەک بۆ بڕین یان دواخستنی شایستەکان نەمێنێتەوە.
هەروەها مافی موچەخۆران و توێژەکان دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران پێشمەرگە ئاسایش خانەنشینان کەسوکاری شەهیدان و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی.
و هاوتاکردن و دوورخستنەوە لە خەرجیی راستەقینە جێگیرکردنی مافەکانی هەرێم بە شێوەیەکی یاسایی روون تا هاوتای پارێزگاکانی تری عیراق بن هەروەها دوورخستنەوەی موچە لە پێوەری خەرجیی راستەقینە و دانانی میکانیزمێکی راستەوخۆ بۆ ناردنی.
سبەینێ وەفدێکی باڵای هەرێم سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی بۆ گفتوگۆ لەسەر ماف و شایستە دارایی و نەوتییەکانی هەرێم لە بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2027 کۆدەبێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاندوە، وەفدێکی باڵای هەرێم بە سەرۆکایەتی سەرۆک و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، بریکاری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەڕێوەبەرانی گشتیی بودجە و ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی، لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە دەچنە بەغداد.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاندوە، ئامانجی سەردانەکە کۆبوونەوەیە لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵی بۆ گفتوگۆ لەسەر ماف و شایستە دارایی و نەوتییەکانی هەرێم لە بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2027.
بە گوێرەی زانیارییەکان، تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان، موچە و شایستەکانی موچەخۆران، هێزە ئاسایشییەکان، خانەنشینان، کەسوکاری شەهیدان، و بودجەی بەکاربردن و وەبەرهێنانن.
هەروەها پاراستنی یاساییی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و هاوتاکردنیان لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عیراق بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی).
فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت؛ بەدورگرتنی موچە و شایستە بنەڕەتییەکان لە پێوەری خەرجیی راستەقینە» و نەهێشتنی بەربەستەکان بۆ ناردنی بەردەوامی شایستە دارایییەکانیش لەگەڵ وەزارتی دارایی عیراقدا تاوتوێ دەکرێت.
داواکاری گشتیی فیدراڵی لە ئەڵمانیا رایگەیاند، پۆلیس (ئۆگست هانینگ)، سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی وڵاتەکەی بە گومانی سیخوڕیکردن دەستگیرکردووە.
هانینگ لە کانوونی یەکەمی 1998 تا تشرینی دووەمی 2005 پۆستی سەرۆکی دەزگاکەی بەدەستەوە بووە، پێش ئەوەی بگوێزرێتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی و تا ساڵی 2009 وەک سکرتێری دەوڵەت کاربکات.
بپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی داواکاری گشتی، ناوبراو رووبەڕووی چەندین تۆمەت بووەتەوە، لەوانە: گومانی سیخوڕیکردن دژی دەوڵەت، درکاندنی نهێنییەکانی دەوڵەت، هەوڵدان بۆ خیانەتی گەورە، و کارکردن وەک بریکاری دەزگایەکی نهێنی.
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرمانبەرێکی پێشووی پلەباڵا لە دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ئەڵمانیا دەستگیرکراوە، بە گومانی ئەوەی لە بەرانبەر پارەدا و لە ماوەی زیاتر لە دەیەیەکدا، سەدان بەڵگەنامەی نهێنیی رادەستی هانینگ کردووە.
پۆلیس بەرەبەیانی ئەمڕۆ هانینگ-ی لە ماڵەکەی خۆی لە رۆژئاوای ئەڵمانیا دەستگیرکرد.
لە هەمان کاتدا، هاوکارەکەی هانینگ کە بەپێی یاساکانی تایبەتمەندیی ئەڵمانیا تەنها بە ناوی "مانفرێد د." ناسێنراوە، لە ویلایەتی باڤاریا دەستبەسەرکراوە.
داواکاری گشتی رایگەیاندووە، دەسەڵاتداران سەرقاڵی پشکنینی موڵک و ماڵی هەردوو تۆمەتبارەکەن، بە شاری بەرلین-یشەوە.
ناوبراو رووبەڕووی تۆمەتی هاوکاریکردن و هاندانی هەوڵی خیانەت و سیخوڕیکردن دژی دەوڵەت بووەتەوە. نوسینگەی داواکاری گشتی بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەم دوو پیاوە لە ساڵی 2010دا گەیشتوونەتە رێککەوتن لە نێوان خۆیاندا.
بەپێی راگەیەندراوەکەی داواکاری گشتی، "مانفرێد د." لە ساڵی 2012 تا ئاداری 2026 پۆستی سەرۆکی دیوانی بۆ چەندین سەرۆکی یەکبەدوایەکی دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ئەڵمانیا بەدەستەوە بووە، کە لەوێدا دەستڕاگەیشتنی بە زانیاری و بەڵگەنامەیەکی زۆری نهێنی هەبووە.
ئاماژە بەوەش دراوە کە بڕوا وایە "مانفرێد د." تا ناوەڕاستی ساڵی 2022 نزیکەی 2000 بەڵگەنامەی رادەستی هانینگ کردبێت، کە زانیاری و بابەتی بەنهێنیکراویان تێدا بووە.
وەک ئامادەکارییەک بۆ سێیەمین ساڵیادی 7ـی ئۆکتۆبەر، ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل فەرمانی بە سوپای وڵاتەکی کردوە ئاستی ئامادەیی بەرز بکەنەوە و رەنگە حەماس هێرشبکاتە سەریان.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە راگەیەندراوێکدا بانگەشەی ئەوە دەکات، بە گوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکانیان حەماس دەیەوێت لە ساڵیادی هێرشەکەی 7ـی ئۆکتۆبەردا هێرش بکاتە سەر هێزەکانیان لە غەززە.
کاتز ئاماژەی بەوەکردوە، زانیاری هەیە کە حەماس بەنیازە لە 7ـی ئۆکتۆبەر هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئیسرائیل لە غەززە و دەبێت سوپای ئیسرائیل خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە بکات.
هەروەها هۆشداریشیداوە لە ئەگەری زیانگەیاندن بە هێزەکانی ئیسرائیل، ئەوا حەماس و دانیشتوانی غەززە باجێکی قورس و گەورە دەدەن.
پزیشكیان دەڵێت ئەمریكا لێكۆڵینەوەكان لە دۆسێی ئەتۆمیی ئێران بۆ تیرۆركردنی زاناكانی ئێران بەكاردەهێنێت و دەشڵێت، دانوستان لەگەڵ واشنتۆن سودی نییە.
مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا لەگەڵ بەردەوامیی هەڕەشە و سزا و فشارەكاندا هیچ مانایەكی نییە و ئێرانیش ئەو جۆرە سیاسەت و رێبازە قبوڵ ناكات.
پزشكیان هۆكاری سەرەكی رەتكردنەوەی گفتوگۆكانیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، ئێران لە دوای هەر گفتوگۆیەك روبەڕوی هێرش بووەتەوە، جەختیشیكردەوە، ئامانجی راستەقینەی واشنتۆن لە گفتوگۆكان، لاوازكردن یان روخاندنی حوكمڕانییە نەك گەیشتن بە رێككەوتن.
لەبارەی دۆسێی ئەتۆمیش پزشكیان ئاماژەی بەوەكرد، پابەندبوونیان بە بەكارهێنانی ئەتۆم بۆ مەبەستی ئاشتی دووپاتكردووەتەوە وئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیش چاودێرییان دەكات، ئەمریكاشی بەوە تۆمەتباركرد، لێكۆڵینەوەكان بۆ دەستنیشانكردنی شوێنی بنكەكان و تیرۆركردنی زانایانی ئەتۆمیی ئێران بەكاردەهێنێت.
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بە سەرپەرشتی نوخشە ناسیح، پرۆژەیەکی هاوکاریی بژێویی تاکەکەسی دەرفەتی کار بۆ 350 گەنجی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەرەخسێنێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزگاری هەڵەبجە راگەیەندراویکی بڵاوکردوەتەوە و تێدا هاتووە؛ پرۆژەکە لەلایەن رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM)ەوە پاڵپشتیی دارایی دەکرێت، چەندین تەوەری گرنگ لەخۆدەگرێت، لەوانە؛ پاڵپشتیکردنی پڕۆژە بچووکەکان، راهێنانی پیشەیی و دواترخستنەسەرکار.
هەروەها فراوانکردنی پڕۆژە ئابورییەکان و دابینکردنی پارەی کاش بەرانبەر کار بۆ گەنجەکانی سنورەکە.
ئاماژەی بەوەشکراوە، سەرەڕای سوودمەندبونی راستەوخۆی گەنجانی بێکار لەم دەرکەوتە، هاوکات چەندین سێکتەری خزمەتگوزاری لە سنورەکە، وەک کشتوکاڵ، پەروەردە و بەشی باخچەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانی لە بەرهەم و ئەنجامەکانی ئەم پڕۆژەیە سوودمند دەبن.
لای خۆیەوە، نوخشە ناسیحی پارێزگار سوپاس و دەستخۆشی لە رێکخراوی (IOM) کرد لەپای بەردەوامی پاڵپشتییەکانیان بۆ رەخساندنی هەلی کار و جێبەجێکردنی پڕۆژەی گرنگ لە سنووری پارێزگاکەدا و داواشێ کرد بەردەوامبێت لەو هاوکاریی و پشتیوانییە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رەزامەندیی دا لەسەر جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بە دەستڕێژی گولـلە بۆ ئەنجامدەری تاوانی کوشتنی بەکۆمەڵ لە سەربازگەیەکی تێکساس لە ساڵی 2009، ئەمەش شێوازێکە کە سوپای ئەمریکا زیاتر لە 60 ساڵە بەکاری نەهێناوە.
نیزاڵ حەسەن، کە ئەمریکییەکی موسڵمانی بەڕەگەز فەلەستینییە، لە 5ی تشرینی دووەمی 2009 لە ناوەندێکی پزیشکی لە سەربازگەی گەورەی "فۆرت هود" دەستڕێژی گولــلەی کرد، بە مەبەستی رێگریی لە بەشداریی سەربازان لە شەڕێکدا کە بە "نایاسایی" وەسپیدەکرد لە ئەفغانستان و عیراق.
هێرشەکە، کە لەلایەن کەسێکەوە ئەنجامدرا بە "گورگی تەنیا"ی سەر بە رێکخراوی قاعیدە بوو، بووە هۆی کوژرانی 13 کەس (کە 12یان سەرباز بوون) و برینداربوونی دەیان کەسی تر.
شۆن پارنێڵ، وتەبێژی پێنتاگۆن رۆژی دووشەممە لە رێگەی سۆشیاڵ میدیای "ئێکس"ەوە روونی کردەوە کە پیت هیگسێس، وەزیری بەرگری "پێشنیاری کردووە و سەرۆک دۆناڵد ترەمپیش رەزامەندیی لەسەر داوە، بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان بە تەقەکردن لەلایەن مەفرەزەیەکی سێدارەدانی سەر بە سوپای ئەمریکاوە دژی تیرۆریستی سزادراو نضال مالک حسن".
ئەوەشی زیاد کرد: وەزیری سوپا کات و شوێنی جێبەجێکردنی سزاکە دیاری دەکات.
نیزال حەسەن کە پێشتر پزیشکی دەروونی بووە لە سوپادا، لە کاتی هێرشەکەدا بە سەختی بریندار بوو و لە ئێستادا تووشی ئیفلیجی نیوەیی بووە.
لە ساڵی 2013دا دادگایەکی سەربازی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند و لە ئێستادا لە بەندیخانەیەکی سەر بە سوپا لە ویلایەتی کانساس لە ناوەڕاستی وڵات دەستبەسەرە.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە گفتوگۆی بەردەوام و مێژویی لەسەر جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا هەیە، بەتایبەت دوای هەوڵێکی بێ ئەنجامی لەسێدارەدانی تاوانبارێک بە ناوی "کریستا پایک" لە هەفتەی رابردوودا لە ویلایەتی تێنسی لە باشوری وڵات.
پایک تا ئێستاش لە نەخۆشخانەدا لە بارودۆخێکی مەترسیدادایە دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممە لە دوو دەرزی کوشندە رزگاری بوو، کە بڕیار بوو بەهۆیەوە بێتە یەکەم ژن کە لە دوای زیاتر لە دوو سەدەوە لە ویلایەتی تێنسی لەسێدارە بدرێت.
لە پێنج ویلایەتی ئەمریکادا رێگە بە بەکارهێنانی مەفرەزەی تەقەکردن/سێدارەدان دەدرێت بۆ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان. بەڵام سوپای ئەمریکا لە ساڵی 1961 ەوە ئەم شێوازەی بەکارنەهێناوە.
نیزال حەسەن لە کاتی دادگاییکردنەکەیدا بڕیاریدا خۆی بەرگری لە خۆی بکات، بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەک پێشکەش بکات یان داوای ئامادەبوونی هیچ شایەتحاڵێک بکات.
ناوبراو هەرگیز تۆمەتەکانی رەتنەکردەوە، و بەپێی پارێزەرە دەستنیشانکراوەکانی لەلایەن دادگاوە، وادیار بوو هەوڵی بەدەستهێنانی سزای لەسێدارەدان دەدات.
لە کاتی دادگاییکردنەکەدا، دانیشتنەکان ئاشکرایان کرد کە حەسەن لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەیوەندی لەگەڵ کەسایەتییەکی سەر بە رێکخراوی قاعیدە هەبووە، کە ئەویش مەلا ئەمریکییەکە "ئەنوەری عەولەقی" بوو، کە لە ساڵی 2011 لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکیدا لە یەمەن کوژرا.