ویکیپیدیا بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد بۆ نووسینی بابەتەکانی قەدەغە دەکات

کوردساتکوردسات
21:00:00 2026/04/1721:00:00 2026/04/17

ماڵپەڕی ئینسایکلۆپیدیای جیهانی (ویکیپیدیا)، بەکارهێنانی ژیریی دەستکردی بۆ دروستکردن یان داڕشتنەوەی ناوەڕۆکی بابەتەکانی قەدەغە کرد.

لە گۆڕانکارییەکی نوێی سیاسەتەکانیدا، ویکیپیدیا ڕایگەیاند کە بەکارهێنانی مۆدێلەکانی زمانە گەورەکان (LLMs) زۆرجار "پێشێلی بنەما سەرەکییەکانمان دەکات" و چیتر ڕێگەپێدراو نابێت.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە سەرنووسەرە خۆبەخشەکانی ماڵپەڕەکە لە دەنگدانێکدا پشتگیریی قەدەغەکردنەکەیان کرد تەنها لە دوو حاڵەتدا نەبێت کە ئەوانیش:


١. بۆ کاری وەرگێڕان.

٢. بۆ پێداچوونەوە و هەڵەچنیی سادەی ئەو دەقانەی کە سەرنووسەرەکان خۆیان نووسیویانە، بەو مەرجەی لەلایەن مرۆڤەوە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت و مانای دەقەکە نەگۆڕێت.


هۆکاری ئەم بڕیارە چییە؟


ویکیپیدیا هۆشداری دەدات کە ژیرییە دەستکردەکان دەکرێت سنوورەکان ببەزێنن و زانیاریی "وەهمی" (Hallucinated) یان چەواشەکارانە دروست بکەن، کە لەگەڵ سەرچاوە زانستییەکاندا یەک ناگرنەوە. پێشتریش جیمی وەیڵز، دامەزرێنەری ویکیپیدیا، ڕایگەیاندبوو کە مۆدێلەکانی ئێستای ژیریی دەستکرد هێشتا زۆر دوورن لەوەی متمانەیان پێ بکرێت بۆ نووسینی بابەت.


ئەم بڕیارەی ویکیپیدیا لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی سەردانیکردنی مانگانەی (ChatGPT) پێش ویکیپیدیا کەوت.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار