مۆدێلێکی نوێی زیرەکیی دەستکرد بۆ دۆزینەوەی دەرمان راگەیەندرا

کوردساتکوردسات
21:00:00 2026/04/1721:00:00 2026/04/17

(OpenAI) مۆدێلێکی نوێی زیرەکیی دەستکردی بۆ دۆزینەوەی دەرمان راگەیاند و وا چاوەڕوان دەکرێت ئەم هەنگاوە ببێت بە شۆڕشێکی نوێ لە بواری پزیشکیدا.

کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای (OpenAI) مۆدێلێکی نوێی ژیریی دەستکردی بە ناوی (GPT Rosalind) ڕاگەیاند، کە بەتایبەت بۆ پێشخستنی زانستە زیندەییەکان و بەهێزکردنی تواناکانی توێژینەوەی زانستی پەرەی پێدراوە.

ئەم ژیرییە دەستکردە نوێیە چیمان بۆ ئاساندەکات؟

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمپانیاکە، زاناکان و توێژەران دەتوانن لە ڕێگەی ئەم مۆدێلەوە:

بە خێرایی ناو داتابەیسە زەبەلاحەکان بگەڕێن و پوختەی نوێترین توێژینەوە زانستییەکان بخوێننەوە.

گریمانەی زانستیی نوێ دروست بکەن و پلانی ورد بۆ تاقیکردنەوەکانیان دابڕێژن.

قۆناغە سەرەتاییەکانی توێژینەوە و دۆزینەوەی دەرمانەکان خێراتر بکەن.

ئەم مۆدێلە ئێستا وەک وەشانێکی تاقیکاری لەناو (ChatGPT) و ئامرازەکانی تری کۆمپانیاکەدا بەردەستە، و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری دەرمان وەک (Moderna) و (Amgen) و چەندین دەزگای ئەکادیمیی تر، دەستیان بە بەکارهێنانی کردووە لە کارەکانیاندا بۆ دۆزینەوەی چارەسەری پزیشکی.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار