رانکۆ بەهۆی ئەوەی بەردەوام دەخوێنێتەوە خاوەنی ژمارەیەکی زۆر لە کتێبە، نزیکەی ٦٠٠ کتێبیش لە بوارە جیاوازەکاندا وەک فەرهەنگی، کلتووری، سیاسی و رۆمان بە سێ زمانی جیاواز پێشکەش بە کتێبخانەی زانکۆی چەرموو دەکات.
لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رۆژێکی نوێدا رانکۆ باسی لەوە کرد کە هەرکتێبێک لەو ٦٠٠ کتێبە یادگاری و چیرۆکێکی تایبەتی هەیە، باس لەوەش دەکات یەکێک لە کتێبەکانی کە بەخشیویەتی هاوڕێیەکی زانکۆی مۆبایلەکەی خۆی بۆ فرۆشتووە تاکوو بتوانێت ئەو کتێبە بکڕێت.
لە درێژەی قسەکانیشیدا باسی لەوەکرد کە کتێبخانەی بەشێک لە زانکۆکان رووبەرێکی بەرفراوانی هەیە بەڵام دەوڵەمەند نیە بە کتێب و سەرچاوەی بەسوود بۆ خوێندکاران بەم هۆیەشەوە بڕیاریداوە کە بەشێکی زۆر لە کتێبەکانی بە زانکۆی چەرمۆ ببەخشێت.