خاوەن چێشتخانەیەک لە دهۆک بە کوردساتی ڕاگەیاندن " ئێمە لە هەفتەیەکدا نزیکەی ٣٠٠ تۆن برنج دروست دەکەین ، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژانە نزیکەی ١٠٠ کیلۆ لە گۆشت کە بە قەلیا ئاکرێ ناسراوە دروست دەکەین، بڕێکی زۆریش لەم ڕێژەیە بە فیڕۆ دەچێت"
ئەمەش لە کاتێکدا بە گوێرەی ئامارەکان کە لە ڕاپۆرتێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراقدا هاتووە، دهۆک هەژارترین پارێزگایە لە هەرێمی کوردستان
کۆڤان تەها، ئابووریناس لەم بارەوە باسی لەوە کردووە کە بەفیڕۆدانی ئەم ڕێژە زۆرە لە خواردن زیانی ئابووری زۆری هەیە، لە درێژەی وتەکانیشیدا ئاماژەی بەوە داوا بە گوێرەی ئامارەکان زیاتر لە ٪٥ی داهاتی خێزان بۆ کڕینی خواردن و خواردنەوەکانە، کە ئەمەش بەشێکی زۆرە، بە کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئەو ڕێژە زۆرە لە خواردن دەتوانرێت بارودۆخی ژیان باشتر بکرێت.
لە هەمان کاتدا کارگەیەکی ڕیسایکلین لە ناوچەی کواشێ لە دهۆک ئاماژەیان بەوە داوە کە ڕۆژانە ٦٣٠ تۆن لە خۆڵ و خاشاک دەگاتە کارگەکە، لەو ڕێژەیە نیوەی خواردنە، بڕێکی زۆری دیکەش ناگاتە کارگەکانی ڕیسایکلین کە ئەمەش زیانێکی زۆر بە ژینگە دەگەیەنێت.