کڵاوەکەی خانمی یەکەمی ئەمریکا مشتومڕی لێ دەکەوێتەوە

هێما عومەرهێما عومەر
21:00:00 2025/01/2021:00:00 2025/01/20

دوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی ئەمریکا، تەواوی جیهان سەرقاڵی  وردەکارییەکانی مەراسیمەکەن، جلوبەرگەکانی خانمی یەکەمی ئەمریکاش قسەوباسی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە

 


 

ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەداران و کەساییەتیە ناودارەکانی جیهان بەشدارییان لە دووەمین مەراسیمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ بۆ دەستبەکاربوونی لە پۆستی سەرۆکی ئەمریکادا کرد.


 

ئەوەی جێگەی سەرنج بوو میلانیا ترمپ، خانمی یەکەمی ئەمریکا کڵاوێکی نیلی و سپی پۆشیبوو کە لە لایەن براندی(Eric Javits) دیزانکرابوو، کە لە پێشووتریشدا ئەم خانمە چەندین جار کڵاوەکانی هەمان براندی لە چەند بۆنەیەکدا پۆشیوە، شارەزایانی بواری فاشن باس لەوە دەکەن ئەم دەرکەوتنەی خانمی یەکەم ئەمریکا بە بەکارهێنانی ئەم جۆرە کڵاوە و هەروەها ئەو ڕەنگانەی کە هەڵی بژاردووە ، پەیامی ئەوە دەگەیەنێت کە بە بەهێزییەوە دەست پێ دەکاتەوە و باوەڕ و متمانەیەکی زۆری بە خۆی هەیە.


 

بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی وێنەکانی لە سۆشیاڵ میدیا بەشێک لە خەڵکی بە پێچەوانەوە باس لە کڵاوەکەی میلانیا دەکەن کە بەشێک لە ڕووخساری تاریک کردووە بە تەواوەتی چاوەکانی داپۆشیوە بەم هۆیەشەوە خەڵکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکەن کە میلانیا "دۆخێکی ناجێگیری و نادیاری هەیە"


 

لەگەڵ ئەوەشدا دوای سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ، میلانیا بەهۆی کڵاوە گەورەکەیەوە ناتوانێت بە تەواوی لە هاوسەرەکەی نزیک ببێتەوە و پیرۆزبای لێ بکات

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار