چێشتخانەیەک بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵە هەمان ڕۆن بەکاردەهێنێت

هێما عومەرهێما عومەر
00:00:00 2024/12/2400:00:00 2024/12/24

چێشتخانەیەکی ئەمریکا ئەو رۆنەی بەکاری دەهێنێت بووە بە بەشێک لە مۆرک و مێژووەکەی

چێشتخانەی دایر بەرگەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،  بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵە هەمان ئەو ڕۆنە بەکاردەهێنێت بۆ سوورکردنەوەی هەمبەرگرەکانی کە بەر لە ١٠٠ ساڵ بەکار هێناوە، ئەمەش دوای فلتەرکردنی ڕۆنەکە و پاککردنەوەی، هەر بەهۆی ئەم ڕۆنەشەوە تامی خواردنەکەی جیاوازترە.

بە گوێرەی بڵاوکراوەکەی ماڵپەڕی ئیرم نیوز، کاتێک لە ساڵی ١٩١٢ یەکێک لە کارمەندەکانی چێشتخانەکە بیری چووە کە ڕۆنی ڕۆژی پێشوو بگۆڕیت خواردنی دروستکردووە بۆ کڕیارەکان، کاردانەوەیەکی باشی هەبووە کڕیارەکان پێیان وابووە تامێکی خۆش و جیاوازی هەیە بەراورد بە جارەکانی دیکە کە لەو شوێنەدا نانیان خواردووە، بەم هۆیەشەوە لەو کاتەوە هەمان ڕۆن بەکار دەهێنن، کاتێکیش چێشتخانەکە لە ناوچەیەکەوە گواستراوەتەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە، بە ورییایەکی زۆرەوە ئەم ڕۆنە گواستراوەتەوە، ئەم ڕۆنە کە بۆ ماوەی ١٠٠ ساڵە بەکاردەهێنرێت بووە بە مێژوو و تایبەتمەندی ئەم چێشتخانەیە و تاکوو ئێستا هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە تەنها ڕۆژانە ڕۆنی دیکەی بۆ زیاد دەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدا دووبارە بەکارهێنانەوەی ڕۆن تەندروست نیە، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کوالێی خواردن و ژەهراوی بوونی خواردن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم چێشتخانەیە بەردەوام هەوڵی بەرزهێشتنەوەی کوالێتی ڕۆنەکە دەدەن کە نەبێتە هۆی تێکچوونی خواردنەکان.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار