ترەمپ ئەم نامەیەی بایدنی لە ئۆفیسەکەی دۆزییەوە

کوردساتکوردسات
21:00:00 2025/01/2021:00:00 2025/01/20

دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ئۆفیسی کارکردنیدا نامەیەک دەدۆزێتەوە کە جۆ بایدنی سەرۆکی پێشوو بۆی جێهێشتبوو.

دۆناڵد ترەمپ دوای تەواوبوونی رێوڕەسمی سوێندخواردنەکەی بۆ دەستبەکاربوون لە پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، گەڕایەوە بۆ کۆشکی سپی و لە ئۆفیسەکەیدا قسەی بۆ رۆژنامەنووسان کرد، لەو دیدارەدا رۆژنامەنووسێک لە دۆناڵد ترەمپی پرسی، ئایا هیچ نامەیەکیان بۆ جێهێشتووە؟ ترەمپیش چەکمەجەکانی مێزەکەی پشکنی و نامەکەی دۆزییەوە کە خرابووە زەرفێکی سپییەوە.

ترەمپ نامەکەی بەرز کردەوە و بە پێکەنینەوە وتی، " رەنگە هەموومان بتوانین پێکەوە بیخوێنینەوە".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، پێش ئەوەی ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا بکات، پێویستی بەوەیە خۆی بەتەنیا بیخوێنێتەوە.

جێهێشتنی نامە لەلای سەرۆکەکانی ئەمریکا لە کاتی دەستاودەست کردنی دەستەڵاتدا بووەتە نەریتێک و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1989، کە رۆناڵد ریگان سەرۆکی ئەوسا لە (پۆست-کاردێک)ی کارتۆنیدا نامەیەکی بۆ جۆرج بوشی باوک جێهێشت، کە لێی نووسرابوو، "مەهێڵە قەلەکان شکستت پێ بهێنن".

جۆرج بوشی باوکیش لەکاتی جێهێشتنی کورسیی سەرۆکایەتی بۆ بیڵ کلینتن، نامەیەک جێدەهێڵێت و تێیدا هیوای تەندروستییەکی باش بۆ خۆی و خێزانەکەی دەخوازێت و دەنووسێت، "ئێستا سەرکەوتنی تۆ، سەرکەوتنی وڵاتەکەمانە".

جۆ بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە ساڵی 2021 نامەیەکی لە دۆناڵد ترەمپەوە بۆ جێهێڵرابوو و بایدن تەنیا ئەوەندەی وت، کە "نامەیەکی زۆر بەڕێز و بەخشندانە بوو"، یاریدەدەرێکی ترەمپیش لەبارەی ناوەڕۆکی نامەکەوە بە CNNـی راگەیاند، کە نامەکە رێنماییەکی شەخسی بووە، هەروەها ترەمپ لە نامەکەیدا هیوای سەرکەوتنی وڵات و ئیدارەی نوێی بۆ بایدن خواستووە. 

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار