پشیلەیەک پلەی سەربازی وەردەگرێت

کوردساتکوردسات
10:30:00 2024/12/2910:30:00 2024/12/29

ڕۆژی هەینی، وەزارەتی باری نائاسایی لە مۆسکۆ پلەی ئەفسەری بە پشیلە "تۆلیک" بەخشی، لە ڕۆژی ڕزگارکەر لە ڕووسیا.


"تۆلیک" کە وەک ئاگرکوژێنەوە لە مەفرەزەی سێمێنیچی لە مۆسکۆ کاردەکات، یەکەم نازناوی تایبەتی خۆی وەرگرت، لە ڕۆژی ڕزگارکەر لە ڕووسیا.

وەزارەتی باری نائاسایی مۆسکۆ لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا نووسیویەتی: “تۆلیک'' پشیلەی ئاگرکوژێنەوە ، کە لە بەشی B-Che-89 لە بەڕێوەبەرایەتی ناوچەی کارگێڕی باشووری ڕۆژهەڵات، لە بەڕێوەبەرایەتی سەرەکی وەزارەتی باری نائاسایی ڕووسیا بۆ شاری مۆسکۆیە، پلەی ئەفسەری پێبەخشرا.

ستافەکە تەوقی بچووکی شانیان بۆ پشیلەکە بەناوی تۆلیک دروستکردووە و لە داهاتوودا پلانیان هەیە جلوبەرگی یەکپۆشیی بۆ بدوورن، کە سەر بە وەزارەتی باری نائاسایی رووسیایە.

بەدرێژایی ساڵانی کارکردنیان، پشیلە دڵی ئاگرکوژێنەوەکانی بەدەستهێناوە و بووەتە هاوڕێی دڵسۆزیان. تۆلیک چالاکانە بەشداری لە خزمەتگوزارییەکەدا دەکات، هەموو ڕۆژێک سەردانی ناوچەکانی پاسەوانی دەکات و یاوەرییان دەکات لە چالاکی مەیدانی.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار