جیهان چاوەڕێی بینینی دیاردەیەکی گەردونییە کە بە ''مانگی رەش'' ناسراوە کە گەردونناسان پێشبینی دەکەن لە ٢٣ی ٨ی ٢٠٢٥ رووبدات.
مانگی ڕەش دیاردەیەکی پێچەوانەی "مانگی شین"ە، کە ڕوودەدات کاتێک دوو مانگی پڕ لە یەک مانگی ڕۆژمێریدا دەردەکەون.
هەرچەندە "مانگی ڕەش" ئاماژەیە بۆ بوونی مانگێکی نوێ لە ئاسماندا لە وەرزێکی دیاریکراودا، بەڵام بە پێچەوانەی "مانگی شین" یان "مانگی سەروو"، ئەوەندە سەرنج ڕاناکێشێت، لەم دیاردەیەدا مانگی نوێ لە شوێنێکی نزیک لە خۆرەوەیە و وا دەکات لە زەویەوە نەبینرێت.
مانگ لە قۆناغی نوێی خۆیدا بە تەواوی تاریکە، بەو پێیەی لە هەمان پێگەی خۆردایە لە ئاسماندا، ئەمەش مانای وایە کە لایەنە تاریکەکەی ڕووی لە زەوییە، بەڵام دوای چەند ڕۆژێک لە دیاردەکە، هیلالێکی تەنک لە ئاسۆی ڕۆژئاوا دوای خۆرئاوابوون دەردەکەوێت، ئەمەش ڕێگە بە گەردونناسان دەدات سەیری بکەن.
دیاردەی مانگی ڕەش وەک "مانگی سەروو" دیار نییە، بەڵام وەک یەکێک لەو دیاردە گەردونییە ورووژێنەرانە دەمێنێتەوە کە زۆرجار ڕوودەدات.
دیاردەی مانگی رەش لە ٢٠٢٥دا رودەدات
کوردسات
21:00:00 2025/01/06