سمۆرەکانی کالیفۆرنیا وازیان لە خواردنی گوێز هێناوە و دەستیان کردووە بە گۆشتخواردن

کوردساتکوردسات
21:00:00 2025/01/0521:00:00 2025/01/05

ماوەیەکە سەرنجدراوە سمۆرەکانی باکووری کالیفۆرنیا و دەوروبەری وازیان لە خواردنی گوێز و بەڕوو هێناوە و دەستیان کردووە بە راوکردنی جرج و مشک و قرتێنەرەکانی دیکە.

گۆڤاری زانستیی "بیهەیڤیەر سایەنس" بڵاویکردووەتەوە، گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بەسەر سرووشت و رەفتاری سمۆرەکانی کالیفۆرنیادا هاتووە و لە ئێستادا ئەوان پەیوەندییان بە گرووپی گۆشتخۆرەکانەوە کردووە، جێنیفەر سمیس، مامۆستای یاریدەدەر لە زانکۆی ویسکنسن و سەرپەرشتیاری توێژینەوەیەک لەبارەی سمۆرەکانەوە رایگەیاندووە، " ئەم توێژینەوەیە تێڕوانینمان بەتەواوی لەبارەی سمۆرەکانەوە دەگۆڕێت، کە لە جیهاندا بە یەکێکن لە شیردەرە نەرمونیانەکان ناسراون".

راشیگەیاند، " ئەم سمۆرانە توانایەکی بەرزیان هەیە لە خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانە ژینگەییەکاندا، ئەوان لەگەڵ زیادبوونی رێژەی مشککەکاندا رەفتاریان بە خێرایی گۆڕاوە، لە گەڕانیان بەدوای خۆراک و راوکردنی مشکەکاندا".

جۆن کوپرۆفسکی، راگری کۆلێجی هاوب لە زانکۆی وایۆمینگی ئەمریکا رایگەیاند، " ئێستا مشکەکان وایان لێهاتووە خۆیان وەک نێچیرێکی سمۆرەکان بناسن و پێدەچێت کارلێکی سەرنجڕاکێش لەنێوان هەردوو جۆرەکەدا روویدابێت".

لە توێژینەوەکەدا هاتووە، ئەم گۆڕانکارییە سوودی بەرچاوی بۆ سمۆرەکان هەیە، لە بەدەستهێنانی سەرچاوەیەکی پرۆتینیی زیاتر و ئاسانتر، بەراورد بە گوێز، بەڕوو و تۆوی رووەکەکان، کە ئەمەش وادەکات سمۆرەکان زووتر گەشە بکەن و وەچەبخەنەوە.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار