لە دیارترین مەترسییە تەندروستییەکان کە ڕەنگە ئەمساڵ سەرهەڵبدەن، "نەخۆشی ئێکس"ی نهێنییە، کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی وەک ناوی کۆد بۆ هەر هەوکردنێکی نەناسراو کە ڕەنگە لەناکاو دەربکەوێت و هەڕەشە لە مرۆڤایەتی بکات دایناوە، لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکردووە و خراوەتە لیستی ئەو نەخۆشیانەی کە پێویستیان بە لێکۆڵینەوەی بەپەلە هەیە، بەهۆی ئەگەری مەترسیداری و کاریگەرییە چاوەڕواننەکراوەکانی.
نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان کە لە لایەن مێشوولەوە دەگوازرێنەوە، جێگەی نیگەرانییەکی زۆرن، دیارترینیان تای خوێنبەربوونە، کە نەخۆشییەکی مەترسیدارە و ڕەنگە ببێتە هۆی مردن، هەروەها تای ڕۆژئاوای نیل کە دەبێتە هۆی هەوکردنی سەخت لە مێشکدا، تای شیفون کە بەهەمان شێوە لە ڕێگەی مێشوولەوە دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی ئازارێکی توندی جومگەکان هاوکات لەگەڵ تا.
لە لایەکی ترەوە هەندێک نەخۆشی کۆن دووبارە نیگەرانی لێدەکەوێتەوە، بۆ نموونە سورێژە بەهۆی خێرا بڵاوبوونەوەی، بە تایبەت لەو ناوچانەی کە ڕووماڵی کوتانیان خراپە، هێشتا وەک هەڕەشەیەکی جیهانی دەمێنێتەوە.
هەروەها پەتای کۆرۆنا هێشتا مەترسی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەکات، سەرەڕای پێشکەوتنی بەرچاو لە پەرەپێدانی ڤاکسینەکاندا، چونکە ڤایرۆسەکە بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی جۆری نوێ کە ڕەنگە بەرگری لە چارەسەری بەدەست هێنراو بکات.
کۆلێرا وەک مەترسییەکی گەورەی تەندروستی لە هەندێک ناوچەدا سەرهەڵدەدات، بەو پێیەی لە ڕێگەی ئاو و خۆراکی پیسەوە دەگوازرێتەوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە هۆکارێکی سەرەکی بۆ بڵاوبوونەوەی پەتاکە، بەتایبەتی لەو ژینگەیانەی کە بەدەست کەمی خزمەتگوزاری و پاکوخاوێنیەوە دەناڵێنن.
سەبارەت بە ئەنفلۆنزای باڵندە، ئەوە سەرچاوەیەکی نیگەرانی زیاترە، چونکە زاناکان ترسیان لەوە هەیە کە ڤایرۆسەکە گۆڕانکاری بەسەردا بێت و بتوانێت بگوازرێتەوە لەنێوان مرۆڤدا، ئەمەش دەبێتە هۆی پەتایەکی نوێی جیهانی.
بۆ ساڵی ٢٠٢٥ چەند نەخۆشییەکی نوێ مەترسی لەسەر جیهان دروست دەکەن
کوردسات
21:00:00 2025/01/04
لەگەڵ چوونە ناو ساڵی نوێ، هیواکان بۆ دەستکەوتی زانستی و پزیشکی زیاتر دەبن، بەڵام ترس لە سەرهەڵدانی نەخۆشی نوێ یان گەڕانەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەکان سێبەرێک بەسەر جیهاندا دەدات.