ناسا رایگەیاندووە، کاتێک کەشتییەکە دەگاتە نزیکترین خاڵ لە خۆر، پلەی گەرمی پێشەوەی دەگاتە هەزار و ٣٧٠ پلەی سیلیزی، بەڵام بەشی پشتەوەی کەشتییەکە لە ٣١٥ پلەی سیلیزیدا دەمێنێتەوە.
کەشتییەکە ماوەی چوار ساڵ کار لەسەر دیزاینکردنی کراوە و ماددەی سەرەکی دروستکردنەکەی کاربۆنە، بەشێوەیەک دیزاین کراوە کە بەرگەی بەرزی پلەی گەرمای خۆر بگرێت و ئەو فۆمە کاربۆنیەی بۆی دیزاین کراوە، بەجۆرێکە، رێگە نادات گەرمی بگاتە ئامێرەکە.
کەشتی پارکەر؛ حەوت هێندە زیاتر لە خۆر نزیک بووەتەوە بەراورد بە کەشتییە ئاسمانییەکانی پێشووتر، کەلە ئێستادا نێوانی پارکەر و خۆر ٦.٢ ملیۆن کیلۆمەترە.
دوای شەش ساڵ لە هەڵدانی؛ کەشتیی پارکەر گەیشتە نزیکترین خاڵ لە خۆر
21:00:00 2024/12/23
دوای ماوەی شەش ساڵ لە هەڵدان و خولانەوەی بە دەوری خۆردا، کەشتی "پارکەر" گەیشتە نزیکترین خاڵ لە خۆر، کە تاوەکو گەیشتووەتە ئەو خاڵە، کەشتییەکە رووبەڕووی چەندین دۆخی سەختی ناو بۆشایی ئاسمان بووەتەوە.