بەگوێرەی ڕۆژنامەی "تاس"ی ڕوسیا ، ئەندرێ کابرین، سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی تیشکی پزیشکی سەر بە وەزارەتی تەندروستی رووسیا ڕایگەیاند، ڤاکسینەکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ دەخرێتە بازاڕەوە، هەروەها تێچووی یەک ژەم لە ڤاکسینەکە نزیکەی سێ هەزار دۆلارە.
ڤاکسینەکە بۆ چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە بەکاردەهێنرێت، نەک بدرێت بە خەڵکی گشتی بۆ ئەوەی لە پلەی یەکەمدا وەرەم دروست نەبێت، لێدوانەکانی پێشووی زانایانی سەر بە دەزگاکانی حکومەتی ڕووسیا ئاماژە بەوە دەکەن کە هەر دەرزییەک تایبەتە بە نەخۆشەکە، هاوشێوەی ڤاکسینی شێرپەنجە کە لە ڕۆژئاوا پەرەی پێدەدرێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "تاس"ی رووسیا، لە ئێستادا دیار نییە ڤاکسینەکە بۆ چارەسەری چ جۆرە شێرپەنجەیەک داڕێژراوە و تا چەند کاریگەرە، یان ڕووسیا پلانی هەیە چۆن بیخاتە بازاڕەوە و تا ئێستا ناوی ڤاکسینەکە ئاشکرا نەکراوە.
هاوشێوەی وڵاتانی جیهان ڕێژەی شێرپەنجە لە ڕووسیا لە هەڵکشاندایە و لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٦٣٥ هەزار حاڵەتی شێرپەنجە تۆمارکراوە و پێدەچێت شێرپەنجەی قۆڵۆن و مەمک و سییەکان باوترین جۆری نەخۆشییەکە بن لە وڵاتەکەدا.
ڤاکسینی شێرپەنجەی کەسی بۆ ئەوە دروستکراوە کە سیستمی بەرگری لەش فێری چۆنیەتی ناسینەوە و هێرشکردنە سەر پرۆتینەکانی شێرپەنجە لە جەستەی نەخۆشدا دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش ڤاکسینەکان مادەی بۆماوەیی بە ناوی "ئاڕ ئێن ئەی" لە وەرەمی نەخۆشەکە وەردەگرن.
ڤاکسینی شێرپەنجە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ بڵاودەبێتەوە
کوردسات
21:00:00 2024/12/22
وەزارەتی تەندروستی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڤاکسینێکی شێرپەنجەیان پەرەپێداوە کە بەبێ بەرامبەر دابین دەکرێت بۆ نەخۆشەکان.