بە تۆمەتی دزینی مێروولە ساڵێک زیندانی دەکرێت

کوردساتکوردسات
21:00:00 2026/04/1621:00:00 2026/04/16

پیاوێکی چینی لە کینیا بە تۆمەتی دزینی مێروولە دادگایی کرا و بە یەک ساڵ زیندانی و نزیکەی 8 هەزار دۆلار پێبژاردن سزا درا.
 
 
 

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، هاووڵاتییە چینییەکە ناوی ژان کیکون-ە و مانگی رابردوو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نیرۆبی دەستگیرکراوە و لە جانتاکەیدا دەست بەسەر زیاتر لە 2200 مێروولەدا گیراوە کە ویستوویەتی بیباتە دەرەوەی وڵاتەکە.
 
هاووڵاتییە چینییەکەی بە تاوانی تێکدانی ژینگە و ژیانی کێوی لە دادگای کینیا دادگایی کراوە و بە یەک ساڵ زیندانی و پێبژاردن بە یەک ملیۆن شیلینگ (7،746 دۆلاری ئەمریکی) سزا دراوە.
 
ئاماژە بەوە کراوە، خەڵکێکی بەرچاو لە چین ئارەزووی بەخێوکردنی مێروولە دەکەن، هەروەها توێژەرانیش لەنێو دەفری گەورەدا شارەمێروولە دروست دەکەن بۆ توێژینەوە لە رەفتار و لایەنی کۆمەڵایەتیی مێروولەکان.
 
بەپێی راپۆرتی میدیاکانی کینیا، بە قاچاغبردنی مێروولە لە وڵاتەکە رووی لە زیادبوون کردووە، ساڵی رابردوو چوار پیاو بە هەمان تۆمەت دەستگیرکران و دوای دادگاییکردن، هەر یەکەیان بە نزیکەی هەشت هەزار دۆلار سزا دران.
newspaper

بابەتی پەیوەندیدار