نانا کواکوو: من گەورەترین جادووگەری جیهانم و توانیم هاری کەین بوەستێنم

کوردساتکوردسات
21:00:00 2026/06/2321:00:00 2026/06/23

نانا کواکوو بۆنسام، جادووگەری ناسراوی غانا ئاشکرای کرد، جادووی رەشی لە هاری کەینی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کردووە، هەر بۆیە نەیتوانیوە تۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەی غانا بهەژێنێت.

پێگەی میرۆر بڵاوی کردووەتەوە، پێش دەستپێکردنی یارییەکە، ئەم جادووگەرە رایگەیاندبوو: "پێشتر سەلماندوومە چیم لە توانادایە، بۆیە دەزانم پێویستە چی بکەم بۆ ئەوەی [هاری کەین] رابگرم. هیوای ئەوە ناخوازم پێکانێکی سەختی تووش ببێت، تەنیا ئەوەندەم دەوێت بەرامبەر وڵاتەکەم بیوەستێنم."

دوای یەکسانبوونی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەرامبەر هەڵبژاردەی غانا، لە ئێستادا جادووگەرەکە بە "ئەهریمەنی چوارشەممە" ناسراوە و لە پەیامێکیدا خۆی بە "گەورەترین جادووگەری جیهان" ناساند.

راشیگەیاند: "ئێستا ئیتر بڕیارە هاری کەین لە جادووەکە رزگار بکەم بۆ ئەوەی بتوانێت لە یاریی داهاتوویدا گۆڵ لە هەڵبژاردەی پاناما بکات."

جێی بیرهێنانەوەیە، ئەم جادووگەرە لە ساڵی 2014 بەرپرسیارێتیی خۆی لە پێکانی ئەژنۆی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال راگەیاند، کە لەو کاتەدا ئەگەری ئەوە هەبوو بەهۆی پێکانەکەیەوە بەشداریی لە مۆندیالی ئەو ساڵەدا نەکات، بەڵام رۆناڵدۆ توانی بەشداریی بکات و لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بەرامبەر غانا گۆڵی بردنەوە تۆمار بکات و یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک ببەنەوە.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار