خانمێک لە ماوەی ساڵێکدا بەشداری ٣٦٦ ماراسۆن دەکات

هێما عومەرهێما عومەر
22:00:00 2025/01/0322:00:00 2025/01/03

خانمێک لە ماوەی ٣٦٦ رۆژدابەشداری ٣٦٦ ماراسۆن دەکات 

 

خانمێک بە ناوی هیلد دوسۆگن، تەمەن 55 ساڵ توانی ژمارەیەکی پێوانەی تۆماربکات ئەویش بە بەشداریکردنی ٣٦٦ ماراسۆن لە ماوەی ساڵیکدا، ئەم خانمە هەموو رۆژێک لە ساڵی ٢٠٢٤ بەبێ گوێدانە کەش و هەواو ئەو بارودۆخە سەختانەی رووبەرووی بۆتەوە توانیویەتی ئەو ئامانجە بە دەست بهێنێت.

بەم ریکۆردەش دەتوانێت ژمارەی پێوانەی پێشووی خانمان بشکێنێت کە  خانمێکی ئوسرالی تۆماری کردبوو بە بەشداریکردنی لە ١٥٠ ماراسۆن.

هیلد دەڵیت"توانیم ئەوەی دەمەوێت بە دەستی بهێنم، هەرچەندە پەستانێکی دەروونی زۆرم هەبوو، هەروەها ماندوێتی و هەوکردنی جومگەکان ئازارێکی زۆریان بۆ دروستکردبووم بەلام من بەردەوام بووم لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتیش جەستەم لەگەڵ ئەو بارودۆخەدا راهات"، ئەم خانمە ئاماژەی بەوەشداوە لە چەند جارێک رووبەڕووی پێکان بووەتەوە بەڵام دووبارە دەستی پێکردۆتەوە، بەم کارەشی جگە لە پێوانەکردنی ئەم ژمارە پێوانەیە توانیوویەتی زیاتر لە شەست و پێنج هەزار یۆرۆی وەک هاوکاری بۆ ڕێکخراوی خێرخوازی گەورە دژی شێرپەنجەی مەمک کۆکردەوە.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار