ترەمپ لە هەژماری رەسمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" دوو نەخشەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە و لەسەر یەکێکیانی نووسیوە، "ئۆهـ کەنەدا!".
دۆناڵد ترەمپ لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی لکاندنی هەردوو وڵاتەکەوە رایگەیاندووە، "یەکگرتنی ئەمریکا و کەنەدا هەنگاوێکی ئەرێنی دەبێت، بیهێننە پێش چاوتان، چی دەبێت ئەگەر لەو هێڵە دەستکردە رزگارمان بێت؟ تەنانەت بۆ ئاسایشی نیشتمانیشمان باشترە".
لەبارەی چۆنیەتیی لکاندنی کەنەدا و کردنی بە یەکێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا، ترەمپ لە لێدوانێکیدا رەتیکردووەتەوە هێزی سەربازی بەکاربهێنێت و ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە تەنیا پشت بە هێزی ئابووری دەبەستێت.
ئەم لێدوانانەی ترەمپ لەکاتێکدایە، جەستن ترۆدۆ ئاماژەی بەوە کردووە دەست لە پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پارتی لیبراڵیی کەنەدا دەکێشێتەوە و ترەمپیش ئەو بڕیارەی ترۆدۆی گەڕاندووەتەوە بۆ هەوڵەکانی بۆ لکاندنی وڵاتە دراوسێکە بە ئەمریکاوە.
لە بەرانبەریشدا، ترۆدۆ و میلانی جولی، وەزیری دەرەوەی کەنەدا، رەتیان کردووەتەوە وڵاتەکەیان ببێت بە بەشێک لە ئەمریکا و رایانگەیاندووە، بەرانبەر بەو هەڕەشانە چۆک دانادەن و شتێکی ئەستەمە ببن بە ویلایەتێکی ئەمریکا.
ترەمپ نەخشەی نوێی ئەمریکا بڵاودەکاتەوە
کوردسات
21:00:00 2025/01/07
دوای لێدوانە مشتومڕاوییەکانی لەبارەی کەنەداوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دوو نەخشەی نوێی وڵاتەکەی بڵاوکردووەتەوە و کەنەدای پێوە لکێنراوە.