ئاگرەکەی کالیفۆرنیا بەردەوامە و ماڵ و کەلوپەلی دانیشتووانی ناوچەکە بەردەوام لە لەناوچووندایە، ژمارەی قوربانییەکانیش بەردەوام زیاد دەکات، ئاگرەکە تاکوو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە، بەم هۆیەشەوە کەسە ناودارەکانی هۆڵیوود کە بەشێکی زۆری کارە هونەرییەکانیان لە پێشوودا لەو شوێنەدا تۆمار کردووە و ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە، دەیانەوێت یارمەتی زیانلێکەوتووەکانی ناوچەکە بدەن ئەویش بە بەخشینی جلوبەرگەکانیان و دابینکردنی کەرەستە سەرەتایییەکان بۆ ئەو کەسانەی کە بەتەواوەتی ماڵەکانیان سووتاون، لەو کەسە ناودارانەش کە دەستیان بە کەمپینەکە کردووە شارون ستون، هالی بێری، ئەم ئەکتەرانە داوا دەکەن کەسانی دیکەش بەشداری ئەم کەمپینە بکەن و یارمەتی خەڵکی کالیفۆرنیا بدەن