"جۆی هەتاب" خەڵکی ئەردەن-ە، یەکێکە لە یوتوبەرە جیهانیەکان، ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوی دەکاتەوە لە سەرانسەری جیهانەوە بینەریان هەیە، جۆی سەردانی وڵاتە جیاوازەکانی جیهان دەکات باس لە کولتوور و خواردن و شێوازی ژیانی خەڵکی ناوچەکە دەکات، تاکوو ئێستا سەردانی ٩٠ وڵاتی جیاوازی جیهانی کردووە، لە نێوانیشیاندا عیراق.
لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە سەردانەکەی بۆ عیراق دەکات و دەلێت"عیراق تاکە ولاتە لە جیهاندا کە سەردانم کردووە بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەی خەرج بکەم، هەمووان بە دڵێکی گەورە و خۆشەویستیەکی زۆرەوە پێشوازیان لێکردووم، چاکەی خەڵکی عیراق لە دڵمدا دەمێنیتەوە"
لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا باس لەوە دەکات هەر ناوچەیەکی چیرۆکێک و مێژوویەکی تایبەتی هەیە، خۆشترین نانی بەیانیش لە ژیانیدا خواردبێتی قەیماغ و کاهی عیراقی بووە، هەروەها باسی ئەوەش دەکات کوردستان جوانترین سروشتی هەیە کە لە هیچ شوێنێکی ئەم جیهانە ناچێت.
جۆی لە سەردانەکەی بۆ عیراق شەش ڤیدیۆی دەربارەی موسڵ، رووباری دیجلە، ئەهوار، بەغداد، نەجەف، کوردستان تۆمارکردووە لە یوتوب چانێلی خۆی بڵاوی کردۆتەوە ژمارەیەکی زۆر لە بینەری هەیەبووە، لە ڤیدیۆکان باس لە جوانی و کولتوور مێژووی ناوچەکان دەکات