سەعات لە ناو هەڕەمەکانی میسر100

هێما عومەرهێما عومەر
21:00:00 2025/02/1221:00:00 2025/02/12

 

مستەربیست، یووتووبەرێکی ئەمریکییە ناسراو بە کارە جیاواز و سەختەکانی و خێرخوازییەکانی، بەڵام نوێترین ڤیدیۆیی کە لە یوتیوب چەناڵەکەی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە بە ناونیشانی مانەوەی ١٠٠ سەعات لە ناو هەڕەمەکانی میسڕ، سەردانیکردنی ئەو بەشانەی کە گەشتیاران ناتوانن سەردانی بکەن بەهۆی مەترسی شوێنەکە و هەروەها مێژووەکەی.

 

مستەر بێست، ماوەی ١٠٠ سەعات لە ناو هەڕەمەکان دەمێنێتەوە و باس لە مێژووی دروستکردنی ئەو هەڕەمانە و گۆڕی فیرعەونەکان، ئەو پارچە بە نرخانە دەکات کە لەو شوێنەدا پارێزگاری لێکراون، هەروەها بە فەرمی داوای لە دەسەڵاتدارانی میسڕ کردووە کە ئەو بەشانەی هەرەمەکە لە ڤیدیۆکەیدا پیشانی بینەرەکانی بدات کە گەشتیاران و هیچ کەسێک ناتوانێت سەردانی بکات.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکەش لە پلاتفۆرمی یوتیوب تەنها لە یەک سەعاتدا ژمارەی بینەرەکانی گەیشتە ٦٠ ملیۆن کەس، لە ماوەی چوار ڕۆژیشدا ٩٣ ملیۆن بینەری هەبووە، ژمارەی بینەرەکانیش بەردەوام لە زیادبووندایە.

ئەم یوتوبەرە ئەمریکیە بۆ تۆمارکردنی ئەم ڤیدیۆیە بڕی یەک ملیۆن دۆلاری داوە بە حکومەتی میسر بۆ ئەوەی بتوانێت سەردانی ئەو بەشانە بکات کە ڕێگە پێنەدراوە، ٣٠٠ هەزار دۆلاریش بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە یاسایانەی کە پێویست بووە بۆ مانەوەی لە شوێنەکەدا، هەروەها پابەند بووە بە هەموو ئەو مەرجە سەرەکییانەی کە لە لایەن حکومەتی میسرەوە پێی دراوە.

مستەر بێست لە تەمەنی ١٣ساڵییەوە ڤیدیۆکانی لە یوتیوب بڵاو دەکاتەوە خاوەنی ٣٦١ ملیۆن سەبسکرایبە، ناوبانگێکی زۆری هەیە لە جیهاندا.

هەڕەمەکانی میسر مەزن و گەورە و سەرسوڕهێنەرن کە مێژووەکەیان بۆ سەردەمی شارستانییەتی کۆنی میسری دەگەڕێتەوە، بنکی هەڕەم شێوەیەکی چوارگۆشەی هەیە و لووتکەکەشی لە چوار سێگۆشە پێکهاتووە کە لە یەک خاڵدا یەک دەگرن بۆ ئەوەی شێوەی هەڕەم دروست ببێت. هەڕەمەکان لە بەردی زۆر ڕەق و قایم دروست کراون، هەندێک هەڕەم هەن پێیان دەوترێت پلەدار لەبەرئەوەی دیوارەکەیان لە شێوەی پلیکانەیە کە بەناوبانگترینیان هەڕەمی سەقاڕەیە. هەروەها هەڕەمە بنیاتنراوەکانی سەردەمی پاشا فیرعەونەکان بۆ ئەوە دروست کراون ببن بە گۆڕستانی فیرعەونەکان و هاوسەرەکانیان.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار