تەواوکەرە خۆراکییەکان مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن
پسپۆڕی بواری خۆراک "نیکۆڵ ئاندروز"ی ئەڵمانی هۆشداری داوە لە مەترسی بەکارهێنانی تەواوکەرە خۆراکییەکان بەبەردەوامی، ئەندریوز ڕوونی کردەوە کە وەرگرتنی بڕێکی زۆر لە هەندێک ڤیتامین دەبێتە هۆی دروستبوونی گەردیلەی زیانبەخش کە پێی دەڵێن "رادیکاڵە ئازادەکان" کە لەوانەیە زیان بە خانەکان بگەیەنێت و یارمەتیدەر بێت بۆ گەشەکردنی شێرپەنجە
ئەندریوز دەڵێت ئەو کەسانەی لە شێرپەنجە ڕزگاریان دەبێت مەترسی تووشبوونیان بە دووبارە بوونەوەی شێرپەنجە هەیە، زۆرێک لە ڕزگاربووانی شێرپەنجە دەبنە قوربانی تەواوکەرەکان کە لەلایەن هەندێک کەسەوە وەک چارەسەری لابردنی ژەهرن و مەترسی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە
ئەندریوز جەختی لەوە کردەوە کە تەواوکەرەکان ڕێگەیەکی کاریگەر نین بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجە، ئەگەر زۆر بەکار بهێنرێن مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن، ئەو پێشنیاری کرد کە تەنها لەکاتی کەمی ماددە خۆراکییەکان بەکاربهێنرێت، کە پزیشک دەتوانێت لە ڕێگەی پشکنینی تاقیگەییەوە دیاری بکات.
توێژەران جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەم ڤیتامینانە ئەگەر لە ڕێژەی خواردنی ئاساییدا بەکار بهێنرێن مەترسی دروست ناکەن، بەڵام بەکارهێنانیان وەک تەواوکەری بەردەوام دەبێتە هۆی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە.