لە رێگەی رەنگی لێوتەوە بزانە پێویستت بە کام ڤیتامینەیە

00:00:00 2024/11/2700:00:00 2024/11/27
لە رێگەی رەنگی لێوتەوە بزانە پێویستت بە کام ڤیتامینەیە

لە رێگەی رەنگی لێوتەوە بزانە پێویستت بە کام ڤیتامینەیە

دەکرێت رەنگی لێوەکانت نیشانەیەک بێت بۆ کەمی هەندێک جۆری ڤیتامین لە لەشتدا.

 

نەهلە عەبدولوەهاب، پسپۆڕی سیستمی بەرگریی و خۆپارێزی لە بەکتریا و بەڕێوەبەری بەشی خۆراک لە زانکۆی قاهیرە، ئاماژەی پێ کردووە کە ڤیتامین B12 رۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرهەم هێنانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی کاڵ بوونەوەی رەنگی پێست و هەستکردن بە ماندوویەتی. ئاماژەی بەوەش کردووە کە بێ رەنگی پێست و هەستی ماندوویەتی و گۆڕانی رەنگی لێوەکان بۆ قاوەییەکی تۆخ، نیشانەن بۆ کەمی ئاسن لە لەشدا، دەشڵێت "ماددەی ئاسن بنەمایەکی گرنگە بۆ دروستکردنی هیمۆگلۆبین لە لەشدا، کە پرۆتینێکە لە خوێندا، کاری گواستنەوەی ئۆکسجینە بۆ هەموو بەشەکانی لەش، کەمی ئەم پرۆتینەش کەم خوێنی دروست دەکات و دەبێتە هۆی بێ رەنگی پێست و گۆڕانی رەنگی لێو". هەندێک هۆکاری تریش هەن بەدەر لە کەمی ڤیتامینەکان کە دەبنە هۆی تۆخ بوونەوەی ڕەنگی لێوەکان لە وانە: . جگەرەکێشان . بەرکەوتنی زۆری خۆر . هەندێک جۆری ماددەی جوانکاری ئەم پسپۆڕە بۆ رێگریکردن لە روودانی ئەوە هەندێک ئامۆژگاری پێشکەش کردووە: . دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان . دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی ماددە جوانکارییەکان . بەکارهێنانی شێدارکەرەوەی گونجاو . ئاو خواردنەوەی زۆر . پەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی تەندروست

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار