لە هەنگاریا نزیکەی ٩٠ کەس بەشداری لە دروستکردنی شەمەندۆفێرێک دەکەن کە بە زیاتر لە ١.٨ ملیۆن میکانۆ دروستکراوە، ماوەی دروستکردنەکەی دوومانگی خایاندووە کە زیاتر لە حەوت هەزار سەعات كار لەسەر دروستكردنیدا كراوە.
ئەمەش لە كاتێكدا كە شەمەندۆفێرێكە ناتوانێت هیچ كەسێك بگوازێتەوە و تەنها بۆ جوانی شاری (بوداپێست) دروست كراوە.
وا بڕیارە تاکوو کۆتای مانگی داهاتوو لە شەقامەكانی وڵاتەكەدا بوسڕێتەوە و هاوڵاتیانیش لە هەموو لایكەوە دەتوانن وێنە لەگەڵدا بگرن و پارچەی میكانۆی زیاتری بۆ دابنێن.