دەتەوێت لە زستاندا ڕێگری لە زیادبوونی کێشت بکەیت؟

لەگەڵ ئەوە زیابوونی کێش لە وەرزی زستاندا بەهۆی زۆر مانەوە لە ماڵەوە کێشت بەردەوام بەرەو زیاد بوون دەچێت

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی چەند ڕێگایەکی بۆ هێشتنەوەی لەشت بە تەندروستی و دوور لە زیادبوونی کێش لە وەرزی زستاندا بڵاودەکاتەوە

- گرنگی بە خۆراکی تەندروست بدە، هەوڵبدە بەشێکی زۆری خواردنی ژەمەکانت" سەوزە و خواردنە ڕیشاڵییەکان بێت "

- بەردەوام چالاکبە ، بەشێکی زۆر لە خەڵکی لە وەرزی زستاندا چالاکییان کەم دەبێتەوە بەهۆی کورتبوونەوەی ڕۆژ، کەش و هەوای سارد، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵبدە لە ماڵەوە چەند جووڵەیەکی وەرزشی ئەنجام بدەیت

-کەم خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان، بەتایبەت ئەو خواردنەوانەی وزە ببەخشن بڕێکی زۆر لە شەکریان تێدایە

لە کاتی پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی تەندروست و دابەزینی کێشدا، خۆت لە خواردنی هەموو جۆرە خۆراکێک بە دوور مەگرە، ڕێکخستنی خواردنەکان و خواردنی ڕێژەیەکی کەم لەو خواردنانەی کە بڕێکی زۆر لە کالۆرییان تێدایە، یارمەتی دەردەبێت بۆ پارێزگاری لە کێش و ڕێکخستنی سیستەمی خۆراکی.