هونەرمەندێک لە مادەی پلاستیکی کارەکانی بەرهەم دەهێنێت

کۆ بوونەوەی مادە پلاستیکی و زیان بە خشەکان لە نێو دوورگەکانی چیندا، هۆکارن بۆ دروستکردنی کارێکی هونەری و دروستکردنی کەرەستەکان, لە کەنار دەریای دوورگەکانی چیندا و بە تایبەتی لە نێو دوورگەی میاوداودا. ڕێژەیەکی زۆر مادەی پلاستیکی کۆ بوونەتەوە و بوونەتە زیان بۆ خاکی ئەو ناوچانە.

لە ئێستادا هونەرمەند فو جونشێنگ لەڕێگەی کارەکانییەوە توانیویەتی بەشێکی زۆری ئەو مادە پلاستیکیانە بگۆڕێت بۆ کارە هونەرییەکان و دروستکردنی پەیکەرە بچووکەکان.

پاشماوەی پلاستیکی بە بە درێژایی کەناراوەکان بەجێ ماون و دیمەنێکی نەگونجاویان بەخشیوە.

ئەو هونەرمەندە لە بارەی کارەکەیەوە باس لەوە دەکات کە ئەو مادانە بۆ ماوەی چەندین ساڵ وەک خۆیان دەمێنەوە لەنێو سروشتدا.

هەر بۆیە بە هەلی زانیوە کە کارێکی لەم شێوەیە بکات و کەرەستە هونەرییەکان لەم ڕێگەیەوە دروستبکات, ئەو پەیکەر و کەرەستە هونەرییەکانی بە ڕەنگی جیاواز دروست کردووە و توانیویەتی لەم هەنگاوەدا ژینگەی کەنار ئاوەکانی چین لە مادە زیانبەخشەکان پاک بکاتەوە.