ۆکسفۆرد "Brain rot" بە وشەی ساڵ ناساند
ئۆکسفۆرد شەش وشەی دیکەش بڵاوکردۆتەوە بەڵام ئەم وشەیە نزیکەی ٣٧ هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، ئەمەش لە کاتێکدا ساڵی پار وشەی "climate emergency" فریاگوزاری کەش و هەوا بە وشەی ساڵ ناسێنرا، ئەم وشانە بە گوێڕەی ڕووداوەکانی جیهان و کاریگەرییەکان هەڵدەبهێردرێت و دواتر خەڵکی دەنگ بەو وشەیە دەدەن کە پێیان وایە گونجاوە، بۆ ئەمساڵیش ژمارەیەکی زۆر پێیان وایە کە سۆشیاڵ میدیا کاریگەری زۆری لەسەر دەروون و مێشکی کەسەکان دروست کردووە، بەشێکی زۆریش لە خەڵکی بە هۆییەوە کاتەکانیان بە فیڕۆ دەدەن لەگەڵ ئەوەشدا بووەتە هۆکارێک بۆ نەخۆشییە دەروونییەکان.