د. شێرکۆ وەیس، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە بەرنامەی ڕۆژێکی نوێ، باس لە هۆکارەکانی چرچ بوونی ڕوخسار دەکات لە تەمەنی گەنجیدا، لە وانەش جگەرەکێشان، نا جێگری باری دەروونی، کەمخەوی، بەکارنەهێنانی کرێمی پارێزەری خۆر، یەکێکی دیکەش لە هۆکارەکان کەمی ڤیتامین C یە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە دروستبوونی چرچ لۆچی لە ڕوخساری گەنجاندا.
لە بەشێکی دیکە چاوپێکەوتنەکەشدا باس لە ڕەنگی پێست دەکات کە کاریگەری هەیە لەسەر چرچولۆچیی پێست، ئەمەش بەهۆی مادەی میلانین، کە بەرپرسە لە ڕەنگی پێست و قژ و چاو، ئەو کەسانەی ئەم مادەیە لە پێستیان کەمە ڕەنگی پێستیان سپی و کاڵە تیشکی خۆر زیاتر تووشی چرچ بوونی ڕوخساریان دەکات بەراورد بە کەسانی ئەسمەر و ڕەنگ تۆخ.