زنجیرە دراما کۆرییەکان لە سەرانسەری جیهاندا بینەرێکی زۆریان هەیە کە باس لە چەندین لایەنی جیاوازی ژیان دەکەن، پسپۆڕێکی دەروونی باس لەوە دەکات، سەیرکردنی زنجیرە کۆرییەکان سوودی دەروونیشیان هەیە.
لە ئەنجامی ئەزموونی ئیم سوو-گیون، کە بەڕێوەبەری کلینیکێکی پزیشکی دەروونییە لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور، بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگەیاند، "سەیرکردنی دراما کۆرییەکان دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت وەک چارەسەرێکی هونەریانە، کە بە سوودە بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ، خەمۆکی و ناجێگیری دەروونی".
ئاماژە بەوەش کراوە، کە لە ساڵانی چلەکاندا چارەسەری هونەریانە، وەک وێنەکێشان بۆ مەبەستی چارەسەر و ئارامیی دەروونی سوودی لێ وەرگیراوە، بەڵام لەگەڵ بەرەوپێشچوونی بوارە جیاوازەکانی جیهان، ئەم جۆرە چارەسەرە، هونەری دیکەشی لە خۆگرتووە: وەک گۆرانی و سەما، نوێترینیشیان سەیرکردنی فیلم و زنجیرەکانە.
هەر لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە کەساییەتیەکانی ناو دراما کۆرییەکان کە هەر یەکە و رۆڵ و بەسەرهاتێکی پڕ ئەزموونیان هەیە، دەکرێت ئەو کەسانەی باری دەروونییان ناجێگیرە، کەسایەتیی خۆیانی تێدا بدۆزنەوە و بتوانن رێگەچارەیەک بۆ گرفتەکانیان بدۆزنەوە، یاخود وەک هاندانێک و وەرگرتنی وزەی ئەرێنی سوودیان هەبێت.
سەیرکردنی زنجیرە درامای کۆری سوودی دەروونی هەیە
00:00:00 2024/12/11
سەیرکردنی دراما کۆرییەکان دەبێتە هۆی باری دەروونی مرۆڤەکان باشتربێت و لە ئێستاشدا وەک چارەسەری دەروونی بەکاردەهێنرێت