بۆچی هەندێک کەس بە جووڵەی دووبارە کەسانی دیکە هەست بە بێزاری دەکەن؟

هێما عومەرهێما عومەر
00:00:00 2024/12/1700:00:00 2024/12/17

حاڵەتێکی باوە کە کەسێک بە جووڵەی دووبارەی کسانی دیکە هەست بە نا ئارامی دەکات کە ئەمش نیشانیەکە بۆ نەخۆشی

 

بەشێکی لە خەڵکی کاتێک بەرامبەرەکەیان قاچیان بەردەوام دەجووڵێنن لە کاتی دانیشتندا یاخود دەنگی تەپەی قاچیان دێت، جووڵەیەکی دیاریکراو و دووبارە دەکەن ئەوا هەستە بە بێزاری و توورەی دەکەن، کە ئەمەش ئەگەری هەیە نیشانەیەک بێت بۆ کەسەکە کە تووشی Misokinesia بووە، دەستەواژەیەکە لە زانستی دەروونیدا بەو کەسانە دەگوترێت کە بەهۆی جووڵەی دووبارەی کەسانی دیکە تووشی بێزاری دەبن.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی کەنەدیش لە هەر سێ کەس یەکێکیان تووشی Misokinesia یان، کە هەستێکی بەهێزیان هەیە لەکتی جووڵە دووبارەکان زۆرجار دەبێتە هۆی سترێس و نا ئاسوودەی و کەمی تەرکیز کە حاڵەتەکە بۆ ماوەیەکی کاتییە، بەڵام گەشە سەندی حاڵەتەکە کۆنترۆڵنەکردنی پێویستی بە چارەسەری لە لایەن کەسەی پسپۆڕەوە هەیە.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار