تیمێک لە توێژەرانی زانکۆی ئۆتۆنۆمی لە بارسێلۆنا ئاشکرایان کرد، ئەو کیسەی چایانەی لە ماددەی پۆلیمەر دروستکراون، لە کاتی بەکارهێنانیاندا ملیۆنان نانۆ و مایکرۆپلاستیک دەردەکەن کە دەبنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە.
لە توێژینەوەکەدا بە سەرکەوتوویی توانراوە ئەو نانۆ و مایکرۆپلاستیکانە دەستنیشان بکرێن کە لە کیسی چای سەفەریدا هەن، وەک؛ نایلۆن -6، پۆلیپرۆپیلین و سلیلۆز، ئاماژە بەوەش کراوە، لەکاتی ئامادەکردنی چاکەدا ئەو ماددانە تێکەڵ بە کوپە چاکە دەبن و پاشان دەچنە جەستەی مرۆڤەوە.
کیسەی چای سەفەری بە سەرچاوەیەکی سەرەکی دادەنرێت بۆ پیسبوونی ژینگە بە گەردیلەی نانۆ و مایکرۆپلاستیک، کە دوای ئەوەی لەڕێی جۆراوجۆرەوە دەچنە جەستەی مرۆڤەوە، ئەگەری تووشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە، وەک شێرپەنجەی: خوێن، سی، پرۆستات، هێلکەدان، مەمک زیاد دەکەن.
ئەنجامی توێژینەوەکە ئاشکرای کردووە، ماددەی پۆلیپرۆپیلین لە هەر میلیمەترێکدا نزیکەی ملیارێک و 200 ملیۆن گەردیلە بە قەبارەی 136.7 نانۆمەتر بڵاودەکاتەوە، لە بەرانبەریشدا، سلیلۆز لە هەر میلیمەترێکدا نزیکەی 135 ملیۆن گەردیلە دەردەکات کە قەبارەی هەر دانەیەکیان 224 نانۆمەترە، هەروەها نایلۆن – 6 نزیکەی 8.18 ملیۆن گەردیلە دەردەکات بە قەبارەی 138.4.