خابی لەیم، ئەستێرەی جیهانی تیک تۆک، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وێنەیەکی خۆی لە بەردەم کەعبەی پیرۆز لەکاتی ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی عەمرە بڵاوکردەوە.
ئەو گەنجە ئیتاڵییە بەڕەچەڵەک سەنگالی لەگەڵ وێنەکەدا کۆمێنتێکی کاریگەری نوسیوە کە تێیدا دەڵێت: سوپاس بۆ خوا، خودا هەموو شتێکی پێبەخشیم، لە هەمووی گرنگتر هێزی بەردەوامبوون و باوەڕبوون بە خەونەکانم، لە ژیانمدا ڕووبەڕووی چەندین سەختی بوومەتەوە، کاتێک هەموو شتێک مەحاڵ بوو، ئیمانم ئەو هێزە بوو کە یارمەتیدام خۆڕاگربم، سوپاس خوایە، چونکە تۆ تاکە هیوای منیت".
خابی لەیم، سەنگالی-ئیتاڵی تەمەن ٢٤ ساڵ، لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا لە سۆشیال میدیا دەستی بە گەشتەکەی کرد. لەو کاتەدا لە کارگەیەک لە ئیتاڵیا کاری دەکرد، بەڵام بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسەکە کارەکەی لەدەستدا.
لە ساڵی ٢٠٢٠ دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی سادە لە تیک تۆک، بە خێرایی بەناوبانگ بوو بە ڤیدیۆکانی کە تێیدا بە بێدەنگی و گاڵتەجاڕی گاڵتە بە "هاکەکانی ژیان" دەکات و کێشەکانی خەڵک بە شێوەیەکی سادە چارەسەر دەکات.
ناوبانگی خابی لەیم سنوورەکانی لە ئەپی تیک تۆکدا بەزاندووە، بەو پێیەی بووەتە ڕوخساری چەند براندێکی بەناوبانگ، وەک هوگۆ بۆس، کە تێیدا بەشداری کردووە لە خستنەبازاڕی کۆلێکشنێکی مۆدە لەژێر ناوی "بۆس ئێکس خابی"،
کەسایەتی بەناوبانگی تیک تۆک خابی لەیم لەبەردەم کەعبەی پیرۆز
کوردسات
00:00:00 2024/12/22