لەمیانی چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەدا، جود لاو ئاشکرای کرد کە تا ئێستا خۆی بۆ نواندنی ئەو فیلمە ئامادە نەکردووە بەهۆی ئەوەی ئەرکەکەی زۆر قورسە و وەک خۆی دەڵێت ''وەک ئەوە وایە بەسەر لوتکەی ئێڤێرێست-دا سەربکەویت، کە من جارێ لە دامێنی چیاکەدام''.
جود لاو لە چوندین فیلمی بەناوبانگدا رۆڵی بینیوە بەڵام زیاتر بە فیلمی دوژمن لەبەر دەرگایە ‘’Enemy at the gates’’ کە تێیدا رۆڵی نیشانە شکێنێکی رووسی بینیوە.
فیلمی جادووگەری کرێملین لە دەرهێنانی سینەماکاری بەناوبانگی فەرەنسی ئۆلیڤیێر ئاسایاس دەبێت، کە لەگەڵ ئیمانوێل کارێر سیناریۆی فیلمەکەی نووسیوە، هەروەها فیلمەکە لەلایەن ئەلیسیا ڤیکاندەر و جێفری ڕایت و پۆڵ دانۆ و زاکی گالیفیاناکیس و تۆم ستۆریجەوە سەرپەرشتی دەکرێت، بەرهەمی ئۆلیڤیێر دێلبۆسکە و یۆریک لی سۆکس وەک بەڕێوەبەری فۆتۆگرافی کاری کردووە.
لە کورتە باسێکی ڕۆمانەکەدا هاتووە، ڤادیم بارانۆڤی پڕ لە مەتەڵ بە ‘جادووگەری کرێملین’ ناسراوە، پێش ئەوەی ببێتە ڕاوێژکاری سیاسی پوتین، کە سەرەتا بەرهەمهێنەری تەلەفزیۆنی بووە، دوای دەستلەکارکێشانەوەی لەم پۆستە، چەند بەسەرهاتێکی سەمەرە دەربارەی بڵاودەبێتەوە، کە کەس نەتوانێت ڕاستی لە خەیاڵ جیا بکاتەوە، تا شەوێک، چیرۆکەکەی بۆ نووسەری ئەم کتێبە دەگێڕێتەوە.