لیستی تەواوی براوەکانی ئۆسکاری 2026

شەوی ڕابردوو لە مەراسیمێکی شکۆداردا لە شاری لۆس ئەنجلۆس، خەڵاتەکانی ئۆسکار بۆ ساڵی 2026 دابەشکران. فیلمی درامیی جەنگی "One Battle After Another" توانی ببێتە براوەی یەکەمی شەوەکە و بە کۆکردنەوەی 6 خەڵات پێشەنگی فیلمەکانی هۆلیوود بگرێت.
لە بەشی نواندندا، جێسی بەکڵی بۆ فیلمی "Hamnet" و مایکل بی جۆردن بۆ فیلمی "Sinners" توانییان نازناوی باشترین ئەکتەرانی ساڵ بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن.
لیستی براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار 2026:
باشترین فیلم (Best Picture)
-
براوە: One Battle After Another
-
پاڵێوراوەکان: (Bugonia, Frankenstein, F1, Hamnet, Marty Supreme, The Secret Agent, Sentimental Value, Sinners, Train Dreams).
باشترین دەرهێنەر (Best Director)
-
براوە: پۆڵ تۆماس ئەندەرسۆن (One Battle After Another)
-
پاڵێوراوەکان: ڕایان کوگلەر، جۆش سافدی، یواکیم تریەر، کلۆی ژاو.
باشترین ئەکتەری پیاو (Best Actor)
-
براوە: مایکل بی جۆردن (Sinners)
-
پاڵێوراوەکان: تیمۆتی شالامێ، لیۆناردۆ دیکاپریۆ، ئیسان هۆک، واگنەر مۆرا.
باشترین ئەکتەری ژن (Best Actress)
-
براوە: جێسی بەکڵی (Hamnet)
-
پاڵێوراوەکان: ڕۆز بێرن، کەیت هەدسن، ڕیناتا ڕینزڤی، ئێما ستۆن.
باشترین ئەکتەری یاریدەدەری پیاو (Best Supporting Actor)
-
براوە: شۆن پێن (One Battle After Another)
-
پاڵێوراوەکان: بێنیسیۆ دێل تۆرۆ، جەیکۆب ئیلۆردی، دێلرۆی لیندۆ، ستێلان سکارسگارد.
باشترین ئەکتەری یاریدەدەری ژن (Best Supporting Actress)
-
براوە: ئامی مادیگان (Weapons)
-
پاڵێوراوەکان: ئێڵ فانینگ، ئینگا ئیبسدۆتەر، وونمی مۆساکو، تەیانا تایلۆر.
خەڵاتە تەکنیکی جیاوازەکان:
-
باشترین سیناریۆی ڕەسەن: فیلمی Sinners (ڕایان کوگلەر).
-
باشترین سیناریۆی وەرگیراو: فیلمی One Battle After Another (پۆڵ تۆماس ئەندەرسۆن).
-
باشترین فیلمی نێودەوڵەتی: فیلمی Sentimental Value (نەرویج).
-
باشترین فیلمی ئەنیمەیشن: KPop Demon Hunters.
-
باشترین دیکۆمێنتاری: Mr Nobody Against Putin.
-
باشترین مۆسیقای ڕەسەن: لودویگ گۆرانسۆن (Sinners).
-
باشترین وێنەگرتن (Cinematography): ئۆتۆم دوڕاڵد ئارکاپاو (Sinners).
-
باشترین کاریگەرییە بینراوەکان (Visual Effects): فیلمی Avatar: Fire and Ash.
-
باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان: فیلمی Frankenstein.
-
باشترین دەنگ: فیلمی F1.
هاوکات فیلمی "One Battle After Another" جگە لە خەڵاتە سەرەکییەکان، توانی خەڵاتەکانی (باشترین مۆنتاژ و باشترین کاستیینگ)یش بباتەوە و ببێتە سەرکەوتووترین فیلمی ئەمساڵ.


