دانیار کامەران بە کوردساتی ڕاگەیاند، بیرۆکەکەی لەوە بۆ هاتووە کە زاراوەی کرمانجی لە پلاتفۆرمەکەدا زۆر بەهێزبووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی شێوازی نووسینی زاراوەکە بە پیتی لاتینی هاوشێوەی زمانی ئینگلیزییە و توانای گەشەسەندنی ئاسانترە و ژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەری هەیە، دەشیەوێت ئەو کەسانەی کە زمانی ئینگلیزی بە باشی نازانن سوود لەم تەکنەلۆژیایە وەربگرن بۆ وەرگرتنی زانیارییەکانیان.
لە ئێستاشدا هەوڵ دەدرێت پیتی کوردی و زاراوەی سۆرانی و سەرچاوەکان و بەخشینی زانیارییەکان بەرەو پێش ببات، تاکوو زیاتریش بەکارهێنەری هەبێت سەرچاوەی زیاتر بۆ زیاد دەبێت، دەشتوانرێت بە شێوەیەکی فەرمی زیاد ببێت بۆ چات جی پی تی گشتی.
ئەم چاتە دەتوانێت وەڵامی پرسیارەکانی بەکارهێنەر بە کوردی سۆرانی بداتەوە، هەروەها شیکردنەوە بۆ وێنەکان بکات کە دەخرێتە چاتەکەوە، یاخود ئەو وێنەیەت بۆ دروست بکات کە داوای لێ دەکەیت.
چات جی پی تی، گفتوگۆیەکی ژیری دەستکردە کە ژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەری هەیە لە سەرانسەری جیهان، وەڵامی پرسیارەکانی بەکارهێنەر دەداتەوە بە زمان و شێوازی جیاواز، ژمارەیەکی زۆر سەرچاوەی لەخۆ گرتووە، خەڵکی دەتوانن بۆ ئاسانکردنی کارەکانیان بەکاریبهێنن.
گەنجێکی کورد"چات جی-پی-تی"ی کوردی سۆرانی دروست دەکات
21:00:00 2024/12/24
گەنجێکی کورد بە ناوی "دانیار کامەران" شارەزای بواری تەکنەلۆژیا، بۆ ماوەی ساڵێکە کار لەسەر زیادکردنی زاراوەی کوردی سۆرانی بۆ "چات جی-پی-تی" دەکات، بۆ ماوەی دوو ڕۆژیشە کەوتووەتە کار.