بەم دواییانە چەندین هەواڵ و دەنگۆ لەسەر فیلمی داهاتووی (نۆلان) بڵاوبۆوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەهێزی فیلمەكانی دەرهێنەرەكە و ئاشكرا كردنی كاستی فیلمەكە كە چەندین ئەكتەری بەتوانا لە خۆ دەگرێت لە ناویاندا (مات دیمن، تۆم هۆلاند، زیندیا، ڕۆبێرت پاتێرسۆن، لوپیتا نیانگۆ و چارلیز سایرۆ).
چیرۆكی فیلمەكە لە هۆنراوەیەكی دێرینی یۆنانی سەرچاوە دەگرێت كە لە پێشتردا كراوە بە فیلم بەڵام فیلمەكەی دەرهێنەرە بەریتانیەكە جیاواز دەبێت و بۆ یەكەم جار كامێرای (ئای ماكس) لە كارەكەدا بەكاردەهێنرێت.
بەم دواییانەش نۆلاند و خێزانەكەی بە ناوی ئێما كە لە زۆربەی فیلمەكاندا هاوكاری یەكتر بوون لەلایەن پاشا چارلسی سێیەمەوە خەڵات دەكرێن و ستایشی كارەكانیان دەكات.