شارەوانیی بۆکان: گڵکۆی حەسەن زیرەک بەهۆی سەرماوە زیانی بەرکەوتووە

کوردساتکوردسات
21:00:00 2024/12/1921:00:00 2024/12/19

شارەوانیی بۆکان رەتیدەکاتەوە کێلی گڵکۆی هونەرمەندی گەورەی کورد، حەسەن زیرەک بە ئەنقەست شکێنرابێت و دەڵێت، بەهۆی سەرما و کەشوهەواوە زیانی بەرکەوتووە.

ئەمیر ئەحمەدی، سەرۆکی شارەوانیی بۆکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەبارەی دەنگۆی شکاندنی کێلی گڵکۆی هونەرمەند، حەسەن زیرەک روونکردنەوەی دا و رایگەیاند، کێلی گڵکۆکە بەهۆی کەشوهەوا و سەرماوە تەقیوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا چاکدەکرێتەوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئێران رایگەیاند، " دوێنێ ژمارەیەک لە هونەرمەندان و هاووڵاتیانی بۆکان سەردانی گڵکۆکەیان کرد و ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە بەهۆی سەرماوە زیانی بەرکەوتووە ".

دوێنێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی تێکدانی گڵکۆی هونەرمەند، حەسەن زیرەک بڵاوبووەوە و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان و هونەرمەندان بە بیستنی هەواڵەکە نیگەران بوون. 

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار