میدیاکانی رووسیا: ئەسەد دەگەڕێتەوە سەر پیشە کۆنەکەی و لە رووسیا کلینیکێکی نەخۆشییەکانی چاو دەکاتەوە

کوردساتکوردسات
21:00:00 2024/12/1321:00:00 2024/12/13

بەشار ئەسەد، دیکتاتۆر و سەرۆکی رژێمی پێشووی سوریا دوای هەڵاتنی لە وڵاتەکەی، بەنیازە لە رووسیا بگەڕێتەوە سەر پیشە کۆنەکەی و کلینیکێکی چارەسەریی بۆ نەخۆشییەکانی چاو بکاتەوە.

پێگەی تسارگرادی رووسی بڵاویکردووەتەوە، بەشار ئەسەد لەپلانیدایە دەست بە ئەزموونێکی نوێ بکات و لە رووسیا کلینێکێکی نەخۆشییەکانی چاو بکاتەوە و بگەڕێتەوە بۆ کارکردن لە پسپۆڕییەکەی پێشووی، کە پزیشکی چاوە.

بەشار ئەسەد، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا لە زانکۆی دیمەشق بەشی پزیشکی خوێندووە و پسپۆڕی لە چارەسەری نەخۆشییەکانی چاودا بەدەستهێناوە و پاشان وەک پزیشکی سەربازی خزمەتی کردووە، دواتر لە ساڵی ١٩٩٢ بۆ بەردەوامبوون لە خوێندن چووە بۆ لەندەن، بەڵام دوای گیانلەدەستدانی باسل ئەسەدی براگەورەی بە رووداوی هاتووچۆ، داوا لە بەشار دەکرێت بگەڕێتەوە بۆ سوریا و بۆ ئەوەی دوای مردنی حافز ئەسەدی باوکی، دەسەڵات بگرێتە دەست.

ئەسەدی کوڕ تا هەشتی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لە دەسەڵاتدا بوو و دوای زنجیرەیەک هێرشی یەکلەدوای یەکی گرووپە چەکدارەکان، دیمەشقی بەجێهێشت و بەرەو رووسیا هەڵات.

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار