چەتر لە کەرەستەی شازادەکانەوە بۆ کەلوپەلێکی ڕۆژانە

هێما عومەرهێما عومەر

چەتر یەکێکە لەو کەرەستانەی لە هەموو ماڵێکدا هەیە خەڵکی بۆ پاراستنی لە باران و بەفر و تیشکی خۆر بەکاری دەهێنن، بەڵام لە پێشووتردا تەنها شازادەکان و پاشاکان دەیان توانی چەتر بەکار بهێنن.

 

مێژووی دروستبوونی چەتر دەگەڕێتەوە بۆ میسرییەکان و چینییەکان، کە پێش چوار هەزار ساڵ میسرییەکان گەڵای دار خورما و پەڕی باڵندەیان بەکار هێناوە بۆ دروستکردنی، لەو کاتەشدا تەنها بۆ خۆپاراستن لە خۆر بەکار دەهێنران نەک باران.

لەو سەردەمە چەتر هێمای دەسەڵات بووە، لەلایەن خزمەتکارەکانەوە بەسەر فیرعەونەکاندا هەڵدەگیرا بۆ ئەوەی لە خۆر بیانپارێزێت.

دواتریش چین-یەکان، توانیان چەتر بۆ مەبەستی خۆپارێزی لە باران دروست بکەن ئەویش بە بەکارهێنانی کاغەزی مۆمی و داری بامبۆ.

چەتر لە کۆندا تەنها لەلایەن ئیمپراتۆر و خاوەن دەسەڵاتەکان بەکاردەهێنرا، ڕێگە بە خەڵکی ئاسای نەدەدرا کە چەتر بەکاربهێنن.

چەتر لە ساڵی ١٦٠٠ لە فەرەنسا و ئینگلتەرا بڵاوبووە، بەڵام وەک کەرەستەیەک جوانکاری و بەشێک لە فاشن تەنها خانمان بەکاریان دەهێنا، پیاوان پێیان وابوو کە ئەمە تەنها بۆ خانمان دروستکراوە.

لە ساڵی ١٧٠٠ پیاوێکی ئینگلیز بە ناوی "جۆناس هانوای" لە لەندەن یەکەم کەس بوو کە چەتری بەکار هێنا، خەڵکی لەو کاتە گاڵتەیان پێ دەکرد و تەنانەت شتیان بۆ فڕێ دەدا و تانەیان لێ دەدا، بەڵام دوای چەند ساڵێک لە تەواوی ئەورووپا چەتر لە لەلایەن پیاوانەوە بەکارهات.

لە ئێستادا چەتر لە سەرانسەری جیهان بەکار دەهێنرێت، چینیش ساڵانە زۆرترین چەتر بەرهەم دەهێنێت ڕاوانەی وڵاتانی جیهانی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا لە تایلەند فێستیڤاڵی ساڵانەی چەتری ڕەنگا و ڕەنگ بەڕێوەدەچێت

newspaper

بابەتی پەیوەندیدار