کۆد

کۆد، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە، تێیدا شرۆڤەیەکی بەڵگەنامەیی: (ئاینیی، مێژوویی، فەلسەفیی، زانستیی) ئەو چەمک و دیاریدە سروشتی و سەروسروشتییانە دەکات، کە لە ژیان و گەردووندا ڕوودەدەن و مرۆڤ هەندێ جار سڵ لە باسکردنیان دەکاتەوە... 
کۆد
گەشتێکی ڕووناک
بە دیوە تاریکەکەی گەردووندا...! 

کۆد

بەرنامەی ترۆمبێل

ترۆمبێل بەرنامەیەکی هەفتانەی کوردساتە، کە نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکان باس لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ترۆمبێل و شۆفێری دەکەن. جگە لەوەش، لە هەر ئەڵقەیەکدا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلێک دەکرێت.

 بەرنامەی ترۆمبێل

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی یادی 38 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەوە پەیامێکی ئاڕاستەی هەڵەبجەییەکان کرد 

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی: 

بە خەمێکی قووڵەوە هەموو ساڵێک لەم رۆژەدا، دەست لەسەر سنگ بە وەفاداریمانەوە یادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید دەکەینەوە.

شەهیدانی هەڵەبجە و هەموو قوربانییانی گەلەکەمان هەمیشە لە یادمانن. ئێمە لەم ساتەدا بە سەربەرزییەوە لەگەڵ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان دەوەستین و پێکەوە هەنگاو دەنێین بۆ داهاتوویەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە خزمەتکردنی هەڵەبجەی بە ئەرکی خۆی زانیوە، هیوادارم بۆ کەمکردنەوەی زامی ئەم کارەساتە گەورەیە و لەدەستدانی ئازیزانمان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق زیاتر لە جاران خزمەتی ئەم شارە خۆشەویستەمان بکەن تاوەکو پێکەوە ناخۆشییەکانیان بگۆڕین بۆ هیوا و بوژاندنەوە و ئاوەدانی زیاتری شارەکە.

بەداخەوەین ئەمساڵ بەهۆی دۆخی نەخوازراوی ناوچەکە و جەنگەوە مەراسیمی فەرمی و شایستە بە شەهیدانی هەڵەبجە ناکرێت، بەڵام هەڵەبجە زامی گەلێکە و هەمیشە لە دڵماندایە.

دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی گەلەکەمان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، دوایین پەرەسەندنە سەربازییەکان و هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەکەی تاوتوێ کرد.

پزیشکیان ئاماژەی بە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر هەردوو دوورگەی "خارک" و "ئەبومووسا" کرد و رایگەیاند، ئەم هێرشانە بە بەکارهێنانی خاکی هەندێک لە وڵاتانی کەنداو ئەنجامدراون، ئەمەش بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەمای دراوسێیەتی باش دەزانێت.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کردەوە، وڵاتەکەی بەدوای شەڕدا ناگەڕێت، بەڵام "هیچ گومانێکمان نییە لە بەرگرییەکی توند و رەوا لەسەر خاک و ئاسایشی نیشتمانیی خۆمان."

پزیشکیان رەخنەی لە هەڵوێستی هەندێک وڵاتی ئەورووپی گرت لە پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل و ئەمریکا و داوای لێکردن پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسعود بارزانی لەبارەی گرژییەکانی ناوچەکە و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت؛ داوا لە حکومەتی عیراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن.

 

دەقی پەیامەکە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان...

 

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لەو کاتەیدا کە شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکەماندا هەیە، عێراق لەژێر هەڕەشەی قەیرانی جۆراوجۆر دایە و جیاوازی لە بۆچوونی سیاسیی لایەنەکانیش پەرەی سەندووە.

داوا لە حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم پێکەوە کۆببنەوە

بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن و بگەنە ڕێکەوتن و ڕێگەش لەو خەڵکە هەلپەرستە بگیرێت کە بەنیازن قەیران و کێشەکان قووڵتر بکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان، بڕی تێچووی دارایی جموجۆڵە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە دژی ئێران خستەڕوو.

کێڤن هاسێت، لێپرسراوی ئەنجومەنی ئابوری کۆشکی سپی رایگەیاند، تا ئێستا بڕی ١٢ ملیار دۆلاریان بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران خەرج کردووە.

هاسێت ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا بودجەی پێویستیان بۆ وەزارەتی جەنگ لەبەردەستدایە و دەشڵێت، گەورەترین کێشەی ئێستا نرخی وزەیە و لە نزیکەوە چاودێری ئەو رەوشە دەکەن.

وتیشی، پێویستە بە خێرایی چارەسەر بۆ رەوشی ئابووریی جیهانی بدۆزرێتەوە و ئەوان هەوڵ بۆ ئەو مەبەستە دەدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی ئیران دەڵێت: هیچ هۆکارێک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکا نابینن و تا ئەو کاتەی پێویست بێت بەرگری لە خۆیان دەکەن.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی 'سی بی ئێس' رایگەیاند، وڵاتەکەی داوای ئاگربەست یان دانوستانی لە ئەمریکا کردبێت، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ بانگەشەکانی دۆناڵد ترەمپ کە دەڵێت ئێران دەیەوێت رێککەوتن بکات.

وتیشی، ئەوان هەرگیز داوای ئاگربەستیان نەکردووە و داوای گفتوگۆشیان نەکردووە. دەشڵێت؛ حکومەتی ئێران هیچ هۆکارێک نابینێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، پێش دەستپێکردنی هێرشەکان، ئێران ئامادەیی نیشاندابوو "یۆرانیۆمی پیتێنراو" کەم بکاتەوە وەک سازشێکی گەورە بۆ سەلماندنی ئەوەی چەکی ئەتۆمی ناوێت، بەڵام جەختی کردەوە کە "ئێستا هیچ شتێک لەسەر مێزی گفتوگۆ نەماوە" و ئەو پێشنیارە کۆتایی هاتووە.

عراقچی ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی بەهێزە و "تا ئەو کاتەی پێویست بێت بەرگری لە خۆمان دەکەین"، تا ئەو ساتەی ترەمپ دەگاتە ئەو بڕوایەی کە ئەم جەنگە نایاساییە و هیچ سەرکەوتنێکی تێدا نییە.

راشیگەیاند، ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر سەرقاڵی گفتوگۆ بوون لەگەڵ ئێران، بەڵام ئەمریکا لە ناوەندی گفتوگۆکاندا هێرشی کردە سەریان، بۆیە دەڵێت: "هیچ ئەزموونێکی باشمان لەگەڵ ئەمریکییەکان نییە."

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تۆمارگەیەک بووەتە یادەوەریی شار

گەلەری

تۆمارگەیەک بووەتە یادەوەریی شار