کۆد

کۆد، بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییە، تێیدا شرۆڤەیەکی بەڵگەنامەیی: (ئاینیی، مێژوویی، فەلسەفیی، زانستیی) ئەو چەمک و دیاریدە سروشتی و سەروسروشتییانە دەکات، کە لە ژیان و گەردووندا ڕوودەدەن و مرۆڤ هەندێ جار سڵ لە باسکردنیان دەکاتەوە... 
کۆد
گەشتێکی ڕووناک
بە دیوە تاریکەکەی گەردووندا...! 

کۆد

بەرنامەی ترۆمبێل

ترۆمبێل بەرنامەیەکی هەفتانەی کوردساتە، کە نووسەر و هونەرمەند و کەسایەتییە ناسراوەکان باس لە ئەزموونی خۆیان لەگەڵ ترۆمبێل و شۆفێری دەکەن. جگە لەوەش، لە هەر ئەڵقەیەکدا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلێک دەکرێت.

 بەرنامەی ترۆمبێل

ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین گەشتە ئەمریکا و بڕیار وایە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە و رایگەیاند پێشبینی دەکەن ئەو زەبروزەنگەی بۆ وەستاندنی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرکەوتوو بوو، ببێتە هۆکارێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەری روسیا دژی ئۆکراین.

ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی لەگەڵ گەشتنی بە واشنتۆن، رایگەیاند لەگەڵ کۆمپانیاکانی چەک کۆدەبێتەوە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکەی و جەختیکردەوە لە ئێستادا روسیا کەرتی وزەی وڵاتەکەی دەکاتە ئامانج و ئەوانیش هەوڵی مانەوە و بەرگریکردن دەدەن.

دەشڵێت؛ سبەینێ لەگەڵ سەرۆک ترەمپ کۆدەبێتەوە و پێشبینیش دەکات ئەو زەبرەی بوە هۆی وەستاندنی شەڕ، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا،  یارمەتیدەر بێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی روسیا دژی ئۆکراین.

سەرۆکی ئۆکراین هێرشیکردوەتە سەر سەرۆکی روسیا و وتویەتی؛ پوتن لە حەماس ئازاتر نییە تا بە رێککەوتنی شەڕ رازی نەبێت، لە ئێستاوە دەتوانن ببینن کە مۆسکۆ هەر کە گوێی لە تۆماهۆک بوو، پەلە دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ.

لەبارەی گەیشتن بە رێککەوتنیش بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان وڵاتەکەی و روسیا، دەڵێت؛ نابێت هیچ بەدیلێک هەبێت جگە لە ئاشتی و ئاسایشی تەواوەتی و پاراستنی خەڵک لە هێرشەکانی روسیا .

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە؛ ئەگەر حەماس بەردەوام بێت لە کوشتنی خەڵک لە غەززە، کە بەشێک نەبووە لە رێککەوتنەکە، ئەوا  هیچ بژاردەیەکی تریان نابێت جگە لەوەی بچنە ناو غەززە و بیانکوژن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس، کەخۆی خاوەندارێتی دەکات پەیامێکی توندی ئاراستەی حەماس کرد و تێیدا هاتووە؛ ئەگەر بەردەوام بن لە کوشتنی خەڵکی ناو غەززە، ناچار دەبن دەستبکەن بە کوشتنیان و بژاردەی تریان نابێت، ترەمپ پێشتریش رایگەیاندبوو ئاگایان لە کارەکانی حەماسە و بە وردی چاودێریان دەکەن کە دەستیان کردوە بە لەناوبردنی نەیارەکانیان.

لە چەند رۆژی رابردوودا، چەند گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوکرایەوە کە تێیدا چەکدارەکانی حەماس ژمارەیەک هاووڵاتی رەمی دەکەن بە بیانوی هاوکاریکردنی ئیسرائیل.

ئاژانسی رۆیتەرزیش گرتەڤیدیۆییەکانی لەسەر زاری چەکدارانی حەماسەوە پشتراستکردبوەوە و رایگەیاندبوو، لەدوای ئاگربەستەوە حەماس لاینیکەم 32 کەسی لە غەززە کوشتووە و لەهەوڵی خۆبەهێزکردنەوەدان.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە بە گوێرەی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، دەبێت حەماس خۆیان هەڵبوەشێننەوە و چەکەکانیان دابنێن، ئەم داواکارییەش تا ئێستا لەلایەن حەماسەوە رەتدەکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ، دوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی لەگەڵ سەرۆکی روسیا رایگەیاند، سەرۆک پوتن پیرۆزبایی بەدیهێنانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێکردوە، دەشڵێت لەگەڵ پوتندا لە وڵاتی هەنگاری کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی بزانێت دەتوانن کۆتایی بەجەنگی شەرمەزارکەری نێوان روسیا و ئۆکراین بهێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ فلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس، کە خۆی خاوەندارێتی دەکات بڵاویکردوەتەوە کە گفتوگۆیەکی بەرهەمداریان لەگەڵ سەرۆک پوتندا ئەنجامداوە.

ترەمپ ئاماژەیبەوەشکردوە؛ پوتن پیرۆزبای  لێکردوە و سوپاسی خانمی یەکەمی ئەمریکاشی کردوە بۆ هەوڵ و کارەکانی لەسەر پرسی منداڵان.

لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا نوسیویەتی؛ پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆیان لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا تاوتوێ کردووە و رێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی راوێژکارە باڵاکانی هەردوو وڵات لە هەفتەی داهاتوودا.

ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕوو، دواتر خۆشی لەگەڵ پوتن لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا کۆدەبنەوە و تاوتوێی کۆتاییهێنان بەو "جەنگە شەرمەزارییە"ی نێوان روسیا و ئۆکراین دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قائیمقامی قەزای رانیە بڵاویکردوەتەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ لیژەکانی قائیمقامیەت پشکنینان بۆ چەند جۆرێک لە خورما کردوە، کە بە شێوەی ناتەندروست هێندراونەتە سنوری ئیدارەی راپەڕین، دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە خراپ بووە، دەستیان بەسەردا گرتووە کە 540 کیلۆگرام بوە و خاوەنەکەشی لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامی قەزای رانیە بڵاویکردوەتەوە لە بازگەی قەمتەران دەست بەسەر 540 کیلۆگرام خورمادا گیراوە و دوای ئەوەی لەلایەن لێژنەی خۆراکوە دڵنیابوونەتەوە بەهای خۆراکیان لەدەستداوە هەڵساون بە تەلەفکردن و لەناوبردنی.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە؛ بەهۆی دانەپۆشینی و نە پاراستنی لە تیشکی خۆر، هەروەها بوونی ئاسەواری گەرا و پاشەڕۆی کۆگا و بارکردنی لەگەڵ سوتەمەنی لەجۆری بەنزین، خورماکان بە تەواوەتی خراپ بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە؛ دوای دەستبەسەراگرتنی خورماکە، ڕێکاری پێویستو  یاسایی بۆ خاوەنەکەشی گیراوەتە بەر، کە هاووڵاتییەکی بە نەتەوە عەرەبە و روبەڕوی یاسا کراوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی حەماس رایگەیاند، ناتوانن بە ئاسانی تەرمی بارمتەکان بدۆزنەوە، ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی بڵاویکردوەتەوە، تورکیا بە ناردنی تیمێکی پسپۆڕ بەشدار دەبێت لە دۆزینەوەی تەرمی بارمتە ئیسرائیلیەکان لە غەززە. 

 فرانس پرێس  لەسەر زاری  وەزارەتی بەرگری تورکیاوە رایانگەیاند؛ ئەنقەرە بە ناردنی تیمێکی پسپۆڕ بەشداری لە گەڕان بەدوای تەرمی بارمتەکان دەکات و ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن رزگارکەرانی دەزگای بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاکەوتن (AFAD)ـوە ئەنجام دەدرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو تیمە لە81 کەس پێکدێن و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە ئێستادا لە ناو غەززەن.

ئاژانسەکە ئەوەشی خستوەتەروو، تیمەکە پسپۆڕن و لە  ساڵانی رابردوودا بەشداریان لە ئەرکەکانی فریاگوزاری و یارمەتییە مرۆییەکان لە 50 وڵات زیاتر کردوە لە وانە؛ سۆماڵ، فەلەستین، ئیکوادۆر، فلیپین، نیپاڵ، یەمەن، مۆزەمبیق و چاد.

ئەمە لەکاتێكدایە درەنگانێکی شەوی رابردوو، حەماس دوو تەرمی دیکەی بارمتەکانی رادەستی خاچی سور کرد و  رایگەیاند، تەواوی تەرمەکانی بەردەستیان رادەست کردوە، بۆ دۆزینەوەی تەرمەکانی تر پێویستیان بە ئامێری تایبەت و کاتی زیاترە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تۆمارگەیەک بووەتە یادەوەریی شار

گەلەری

تۆمارگەیەک بووەتە یادەوەریی شار